دیمەنی گردی جوودی: کاتێک گەریلا لە داگیرکەران دەدات

گەریلاکانی ئازادی کوردستان، چالاکی لەبەرانبەر سەربازانی داگیرکەری تورک ئەنجام دەدەن کە بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی دەچن. دیمەنی چالاکیەکە تۆمارکراوە.

لە گردی جوودی، دیمەنی چالاکی گەریلا بڵاوکرایەوە کە لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە ١٥ی حوزەیراندا ئەنجامدراوە.
 

بەپێی سەرچاوەکانی هەپەگە، گەریلا سەرەتا هێزەکانی گەریلا سەربازانی داگیرکەری تورک بۆ قۆڵایی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی پەلکێش دەکەن و دواتر لێیان دەدەن.

دوای شەڕێکی قورس، گۆڕەپانەکە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە ئۆبۆس و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان دەکرێت.

لە دیمەنەکەدا دیارە تەقینەوەی گەورە روودەدەن و دووکەڵێکی زۆر ناوچەکە دادەپۆشێت.

ف.ق