فراكسیۆنی یەنەکە: ئەم ڕفتارە قێزەونانەی توركیا مایەی قبوڵكردن نییە
فراكسیۆنی یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشێلکردنی سەروەریی عیراق بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن تورکیاوە مایەی قبوڵکردن نیە و ئەم ڕەفتارە قێزەونانەی تورکیا ئیدانە دەكەین.
فراكسیۆنی یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشێلکردنی سەروەریی عیراق بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن تورکیاوە مایەی قبوڵکردن نیە و ئەم ڕەفتارە قێزەونانەی تورکیا ئیدانە دەكەین.
بەیانی ئەمڕۆ، دەوڵەتی توركی داگیركهر لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلێكی له نزیك گوندی بهرلوتی كهلار كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهیدبوون و كەسێكی تریش برینداربوو.
لهبارهی ئهو هێرشهوه، فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان (یەنەکە) لە پهرلهمانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیداهاتووە: پێشێلکردنی سەروەریی خاک و ئاسمانی عێراق بەشێوەیەکی بەردەوام لە لایەن تورکیاوە مایەی قبوڵکردن نییە.
راشیگهیاندووه، ئەم ڕەفتارە قێزەونانەی تورکیا بووەتە بارگرانیی لەسەر وڵاتانی ئیقلیمی و نێونهتهوهیی، ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتوندیی ئیدانە و مەحکومی دەکەین.
فراكسیۆنی یهنهكه ئاماژهی بهوهشكردووه: دیارە تورکیا لە سۆنگەی هزری دژایەتییکردنی دراوسێکانی و بۆ جێبەجێکردنی پلانە دزێوەکانی هەر ڕۆژە و سوچێکی ئەم وڵاتە دەکاتە ئامانج ، دوێنی لە شەنگال و ئەمڕۆ لەکەلار کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلی بە ناهەقی شەهید بوون.
باسی لهوهشكردووه، ”ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی، کە هەمیشە جەختمان کردووە لەسەر پاراستنی سەروەریی خاک وئاسمان و کەرامەتی دەوڵەت و هاوڵاتیانی عێراق ، دوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بە ئەرکە نیشتیمانییەکەی هەڵستێت و سەروەریی دەوڵەت و گیان و موڵکی هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت و سنوورێک بۆ ئەم کردەوە دووژمنکاریانەی دەوڵەتی تورك دابنێت”.
هـ . ب