فەرهاد شامی: ڕاگەیاندراوە نا فەرمییەکان دەچنە خزمەتی شەڕی تایبەتەوە

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە فەرهاد شامی ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو زانیاریانەیی لە دەرەوەی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، خزمەت بە شەڕی تایبەت دەکەن و وتی: "درووست نیە لە ئێستادا هەندێک زانیاریی سەربازیی بڵاوبکرێنەوە."

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) فەرهاد شامی لە لێدوانێکییدا بۆ کەناڵی ڕووناهی تیڤی لەسەر دوا پێشهاتەکانی شەڕ لە هەرێمەکە و هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دواو و ئاشکرایکرد لە ئێستادا قەسەدە لە لایەکەوە لەگەڵ چەتەکانی دەوڵەتی تورک و لە لایەکی دیکەوە بەرانبەر گرووپە چەتەییەکانی داعشدا لە شەڕدایە.

شامی ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورک ئاڵۆزییەکانی ناچەکەیی قواستەوەتەوە هێرشەکانی بۆ سەر هەموو گەلانی هەرێمەکەیە و وتی: "لە کاتێکدا چاوی هەمووان لەسەر حەلەب بوو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ڕوویان لە هەرێمەکانی ئیدارەیی خۆبەڕێوەبەری کرد."

بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە بەردەوامە

لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا شامی دەسنیشانیکرد هەموو ئەو هێرشانەی بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی پردی قەرەقۆزاخ ئەنجام دراون. لە لایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە تێکشکێندراون. هەروەها هەموو هێرشەکانی سەر بەنداویی تشرین شکسپێهنراوون. لە هێرشەکانی دێر حافیری حەلەبەدا، لەوکاتەیی چەتەکان هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ هاتنەناو هەرێمەکە دەدا ٣ چەتە کوژران و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە.

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە فەرهاد شامی لەبەردەوامییدا جەختی لەوەکردەوە هەموو ئەو زانیاریییە نافەرمییانە بڵاو دەکرێتەوە لە سودی دۆخەکە نیە و دەبێتە هۆکارێک بۆ سود گەیاندن بە ئامانجەکانی شەڕیی تایبەت.

'دۆخەکە ئاڵۆزە و شەڕی مان و نەمانە'

لە بەردەومییدا شامی سەرنجی خستەسەر کۆمەڵکوژییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک  و هەتەشە، کە چۆن لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەیی ئەسەدەوە ئەنجام دراون و وتی: "لە ئێستادا لە هەموو جێگەیەک دیمەن بڵاو دەکرێتەوە، بابەتەکە تەنها گۆڕینی ڕژێم نییە. بەڵکو لە وڵاتدا ئاژاوە و کارەسات ڕوودەدات. ئەوەی پێشتر داعش کردوونی لە ئێستادا گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامی دەدەنەوە. قڕکردنی مەزهەبی ئەنجام دەدن. با گەلەکەمان هۆشیار بێت و ئەم شەڕە شەڕی مان و نەمانە."

'تەنها ڕاگەیاندراوە فەرمییەکان بە بنەما وەرگرن'

لە کۆتاییدا وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە فەرهاد شامی جەختی لەوەکردەوە نابێت بەهیچ شێوەیەک ئەو لێدوان و ڕاگەیانداراوە نافەرمییانەی لەسەر دیجیتاڵ میدیا بڵاودەکرێنەوە بە بنەما وەربگیرێت و دەستنیشانیکرد تەنها پشت بە ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدە ببەستن و ئەمەیی وت: "شەڕی تایبەت ڕەهەندێکی بنەڕەتی داگیرکارییە. هەر شتێک بێتە ئاراوە دەبێت بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوبکرێتەوە. با هەمووان چاوییان لەسەر قەسەدە بێت. پاکترین هێزیی سوریا قەسەدەیە. لە هەموو شارەکانی سوریاوە گەلی سوریا هەوڵدەدەن لە سنوریی ژێر دەسەڵاتی قەسەدەدا بژین."