گەلی مەخمور سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، سڵاویان لەبەرخۆدانی قەسەدە کرد لە دژی هێرشە داگیرکاریییەکان.

گەلی دانیشتووی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان شەرمەزارکرد.

ڕێپێوان لەبەردەم دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی کەمپەکە دەستی پێکرد و تاوەکو پارکی شەهید ئەرین جودی ڕێپێوان. جەماوەر کە لە پارکەکە کۆبوونەوە لەوێدا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە. گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ سەرجەم شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد. لە دوای ڕێزگرتن لە لایەن هاووتەبێژی کۆمیتەی تەندروستیی مەخمور نوران سەزگین وتەیەک پێشکەش کرا.

نوران سەزگین لە سەرەتای قسەکانییدا ئاماژەی بە هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر گەل و خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: “ئێمە وەک گەلی کورد سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین و پشتگیریان دەکەین. گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەڕڤانانی قەسەدە سەر بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی ئۆردۆگان نەوی ناکەن.

لەگەڵ ئەوەی هەفتەیەکە لەسەر پێکهاتەکانی سووریا هێرشی قڕکردن دەکرێت، بەام دەوڵەتانی ئەوروپا و جیهان ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینن. گەل بە خۆڕێکخستن و  بە دروست کردنی دامەزراوە سەربازییەکانی خۆی بۆ جیهان سەلماند. گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە کرد و ئێستاش بەو پارادایمە بەرخۆدان دەکەن. گەلی ڕۆژئاوا بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت، ئەوەی مەحکومە بە شکست ئەردۆغانە.

قەسەدە بە سوپای سەربازی خۆی بە هەموو هێزییەوە بەرخۆدانێکی بێ وێنە دەکات. لە دڵ و گیانمانەوە سڵاو لە بەرخۆدان و چالاکییەکانیان دەکەین. بانگەواز لە تەواوی دەوڵەتانی نێونەتەوەیی دەکەین کە ئیدی لە بەرانبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن”.