لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی کە بووە بە چاوساغی داگیرکەرانی کوردستان لە چەند شار و شارۆچکەیەک چالاکی و گردبوونەوەی شەرمەزارکردنی داگیرکەر و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی ئەنجام درا.
گەنجانی کەرکوک ڕایانگەیاند، دژی هەموو داگیرکارییەکین بۆ سەر خاکەکەمان و وتیان: " ئێمە وەکو گەنجانی کەرکوک دژی هەموو هێرش و داگیرکارییەکی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە بۆ سەر برا و خوشکەکانمان کە لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامی دەدات و بۆردوومان دەکات و چیتر قبوڵی ناکەین و دژی دەوەستینەوە."
گەنجێکی کەرکوک بانگەوازی لە گەنجانی باشووری کوردستان کرد هەڵوێستی توندیان هەبێت و وتی: " وەکو گەنجێکی شاری کەرکوک، دژی ئەو هێرشانە دەوەستمەوە کە دەکرێتە سەر باشووری کوردستان، ئێمە وەکو گەنجانی کەرکوک ئیتر هەڵوێستی توندمان دەبێت."
گەنجانی ڕانیە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە ئەنجام دا لە گربوونەوەکەدا دروشمی "خیانەت ناپاکییە قبوڵکردنی نامەردییە" بەرز کرایەوە.
گەنجانی تەکییە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەر چالاکی شەرمەزارکردنی داگیرکەر و خیانەتیان ئەنجام دا و وتیان: "ئێمە وەکو گەنجانی باشووری کوردستان دژی داگیرکارییەکانی تورکیاین کە ماوەیەکە هێرش و داگیرکاری ئەنجام دەدات. پەیاممان بۆ پەدەکەش ئەوەیە دەست لەم خیانەتە هەڵبگرێت."
گەنجێکی شارەدێی تەکییە لە سەر دیوارەکان دروشمی " کوردستان داگیرکراوە" نوسیەوە.
هـ . ب