گەریلا لە ٤ لاوە لەداگیرکەرانیدا: ٩ داگیرکەر سزادران
هێزەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی وەرخاڵێی ئاڤاشین لە ٤ لاوە لە سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیداندا. لە چالاکیەکەدا ٩ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر و چەکێکی بۆمبهاوێژیش تێکشکێنرا.
هێزەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی وەرخاڵێی ئاڤاشین لە ٤ لاوە لە سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیداندا. لە چالاکیەکەدا ٩ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر و چەکێکی بۆمبهاوێژیش تێکشکێنرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:
١٦ی تەمموز لە گۆڕەپانی وەرخالێ، ٣ یەکەی سوپای داگیرکەری تورک کە ویستیان لە دەوروبەری گەلی شەهید جانشێر بوسە دانێن، لە سەرلەبەیانیەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. کاتژمێر ٠٧:٥٠ لە ٤ لاوە چالاکی ئەنجامدرا و لە دگیرکەراندرا. بەرەی یەکەم لە سەنگەرێکیدا کە چەکێکی بۆمبهاوێژ و ٦ داگیرکەری تێدابوو. لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەرەکە سزادرا، سەنگەر و چەکەکەش لەناوبران. بەرەی دووەم لە سەنگەرێکی دیکەیدا کە ٤ داگیرکەری تێدابوو. لەوێ ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرەکە لەناوبران. داگیرکەران ویستیان دەستوەردان بکەن، بەڵام بەرەی سێیەم و چوارەم لە داگیرکەرانیاندا. دگیرکەران کە کوژراوێکی زۆریاندا، پاشەکشێیان کرد. لە کاتی کشانەوەدا داگیرکەران لە دەوروبەری تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ ترسێکی زۆریان لێنیشت و سەنگەرەکانیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن. دوای چالاکیەکە هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە گەڕان و سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢٠:٣٠ کوژراوەکانیان بە هەلیکۆپتەر لە هەرێمەکە دوورخستەوە.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ ئەنجامدرا، لانیکەم ٩ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر و چەکێکی بۆمبهاوێژ تێکشکێنران و ژمارەیەکی زۆریش لە داگیرکەران بریندار بوون.
١٦ی تەمموز سوپای داگیرکەری تورک دوروبەری وەرخاڵێی بە ئۆبۆس بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
١٧ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ – ٠١:٠٠ لە هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد، هەروەها دەوروبەری گوندەکانی کێستە و هرۆرێی کانی ماسێی ناوچەی ئامێدی بۆردومانکران.
١٧ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٠:١٠ – ٠١:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر هێرش کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ.
١٧ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٥ – ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی لەسەر ئاسمانی مەرڤانۆس و بانیستا دەستیان بە جموجووڵ کرد.
١٧ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٠١:٢٠ سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی هێرش کرایە سەر تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ف.ق