گەریلا باران شەمەری: بۆ ژیانێکی نوێ کەوتومەتە رێ

باران رۆژێک هەستا و لە ناوچەى قوێت لە سوریا رووی چیاکانی کوردستان کرد. باران شەمەری گەریلای هەپەگە بڕوای بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی کورد، عەرەب و سوریان هەیە و لە بادینان بۆ ژیانی نوێ هەنگاو دەنێت.

باران شەمری گەریلای هەپەگە وتی، بە کاریگەریی بیر و رامانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کەوتووەتەڕێ و بە ناسینی بزووتنەوەى پەکەکە بڕیاریداوە ببێتە شەڕڤانێکی ئازادی.

شەمەری باسی ئەوەیکرد، بیر و رامانەکانی عەبدوڵا ئۆجالان گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە و وتی، "پارادیگمای رێبەرایەتی لە سوریا و لە ناو گەلاندا رێگای ژیان و رزگارییە. شۆڕشی رۆژئاوا بووە سەرچاوەیەکی گەورەی لێ فێربوون و سوودێکی زۆری بە هەموان گەیاند".

گەریلا باران شەمەری وتیشی، "کورد لە سوریا بەرخودانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد. تیرۆری داعش-یان تێکشکاند، کە هەوڵی دەدا لە سوریا مەترسییەکی زۆر گەورەتر لەوەی کە لێی بینرا بخوڵقێنێت. داعش بە ناوی ئیسلامی رادیکاڵ و جیهادییەوە و لەگەڵ گروپە توندڕەوەکاندا هەڕەشەیان لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرد. زیانێکی زۆریان لە سوریا دا. شەڕڤانی کورد لە رۆژئاوا بەرخودانێکی بێ هاوتایان لە دژیان ئەنجامدا. ئێمە ئەوەمان لە رەقا، دێرەزۆر و منبج بینی".

باران شەمەری راشیگەیاند، دوو ساڵە لە چیاکانی کوردستانە و وتی، "بۆ من ژیانی گەریلایەتی پیرۆزە. لە چیاکانی کوردستان ورە و مەعنەوێتێک و هاوڕێیەتییکی گەورە هەیە. ژیانی ئازادی کوردان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من دروستکرد. ئەوە گەورەترین هۆکار بوو بۆ من، کە بەشداری ریزەکانی پەکەکە ببم و دەست بە ژیانێکی نوێ و تێکۆشانێکی نوێ بکەم".

ژ.ت