گەریلا بۆتان: لە هەموو سەنگەرەکاندا لە دژی هێرشەکانی دوژمن ئامادەین

گەریلای هەپەگە جانشێر بۆتان رایگەیاند، گەریلا لە بەرخودانێکی گەورەدایە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و وتی، "لە هەموو سەنگەرەکاندا لە دژی دوژمن ئامادەین".

گەریلا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەرەنگاری و بەرخودان دەکات و سەرباری بەکارهێنانی گازی کیمیاویی لە هێرشەکانیاندا، بەڵام تاوەکو دەچێت دەسەڵاتی فاشیزمیی ئاکەپە – مەهەپە بەرەو هەڵوەشان و رووخان دەچێت.

گەریلا هەپەگە جانشێر بۆتان لەبارەی هەڵمەتی هەڵوەکانی زاگرۆس و هەڵمەتی جەنگی خابوور بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، "دوژمن کاتێک لە دژی گارە ئۆپراسیۆنی دەستپێکرد و لە بەرامبەر بەرخودانی شکۆمەندانەى گەریلا لە ئەشکەوتی سیانێ نەیتوانی بەرگە بگرێت، گازی کیمیاویی بەکارهێنا. تاوەکو هەڤاڵانمان لە سیانێ گەیشتنە پلەی شەهادەت زۆر بە گەورەیی و قارەمانانە شەڕیان کرد و سەرکەوتنیان تۆمار کرد".  

"تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن"

بۆتان راشیگەیاند، "هێزەکانی دوژمن لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا ئەنجامیان بە دەست نەهێناوە و تاوانی شەڕیان ئەنجامداوە و گازی کیمیاوییان بەکارهێناوە. تاوەکو ئێستا هەندێک هاوڕێمان و هەندێک هاووڵاتیمان بە گازی کیمیاویی شەهید بوون. دەوڵەتی تورک بەو تاوانانەى یاسا نێونەتەوەییەکانی شەڕ پێشێل دەکات. ئێمەش بە شێوازی گەریلای سەردەم و تاکتیکی نوێ هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیای دوژمن پووچ دەکەینەوە".

گەریلای هەپەگە جانشێر بۆتان سەرنجی خستەسەر بەرخودانی گەریلاکان لە دژی ئۆپراسیۆنی داگیرکەری و وتی، "سڵاو لەو هاوڕێیانەمان دەکەم، کە لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. ئێمە ورەیەکی زۆر بەرز و گەورەمان لەو هەڤاڵانمان وەرگرتووە، کە تاوەکو ئێستا لە بەرەکانی شەڕدا بەرەنگاری دەکەن و سەرکەوتن تۆمار دەکەن. هاوڕێیانمان لە سەنگەرەکانی ئەو شەڕە قورسەردا بە رۆحی گەریلایەتی و سەرکەوتوانە تاکتیکە هاوچەرخەکانیان پراکتیزە کرد. تاوەکو ئێستا دوژمن نەیتوانیوە بچێتە ناو ئەشکەوتەکانمان. هەروەها هەموو هەوڵەکانیان بۆ دابەزاندنی سەرباز بۆ چوونە ناو ئەشکەوتەکان لەلایەن گەریلاوە تێکشکێنراوە، چونکە بە شێوازی نوێی گەریلایی و لێدانی گورزی قورسی گەریلا لە دوژمن، ئەو هەوڵانەی دوژمنیان  تێکشکاندووە. بەرخودانی هاوڕێ شۆڕش و ١٥ هاوڕێمان، کە بە قارەمانی شەهید بوون، ئەوەی بە ئێمە نیشاندا، کە دەبێت ئێمە چۆن شەڕ بکەین، چۆن بەرەنگاری و بەرخودان بکەین و چۆن دوژمن پووچ بکەینەوە. هاوڕێیانمان بە رۆحی شۆڕشەکان لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن. ئەو رۆح و ورەیە سەرکەوتن دەخوڵقێنێت. ئێستا لە هەموو سەنگەرەکاندا بۆ هەموو هێرشەکانی دوژمن ئامادەن".

"ئێمە هەرگیزی رێگایان پێنادەین"

گەریلا جانشێر بۆتان لە کۆتایی وتەکانیدا وتی، "بە رۆحی و ئیرادە و ورەی شۆڕشەکان بۆ پێکهێنانی گەریلایی نوێ و شێوازی هاچەرخ ئامادەین. ئێمەی گەریلا وەک ئەڵقەى زنجیر پێکەوەین. سەرکەتنمان بە تەواوەتی کاریگەری لەسەر هەمووان دروست دەکات. ورەی بەرخودانی هاوڕێیانمان لە سەنگەرەکاندا ورەمان پێدەبەخشێت. ئێمە هەرگیز رێگا نادەین دوژمن بێتە ئەم ناوچە و گۆڕەپانانە. ئێمە لەسەر رێگای شەهید شۆڕش و هاوڕێکانی رێدەکەین. ئێمە لە بەرامبەر دوژمن دەوەستینەوە و رێگا نادەین دوژمن بێتە ئەم شوێنانە. لە هەموو شوێنەکان و لەم گۆڕەپانەى ئێمەشدا، بە ستراتیژیای نوێ تێدەکۆشین".

ژ.ت