گەریلا لە زاپ لە داگیرکەرانی دا و چەندین داگیرکەر سزادران

لە چالاکی ئەمڕۆی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی بەرخۆدانی شەهید شاهین لە هەرێمی زاپ، چەندین سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران.

لە چالاکی ئەمڕۆی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی بەرخۆدانی شەهید شاهین لە هەرێمی زاپ، چەندین سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە هەرێمی زاپ لە ناوچەی بەرخۆدانی شەهید شاهین چالاکییەکی کاریگەریان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەکان، چەندین داگیرکەر لە چالاکییەدا سزادراون.

پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکاتەوە.

ژ.ت