'گەریلا تاکە هێزی رێگەی رزگاریە'

گەریلای یەرەکە جەنگاوەر قەندیل کە باسی هۆکاری بەشداریکردنی لەنێو ریزەکانی گەریلادا کرد وتی، "گەورەترین هەڵوێستی رادیکاڵ و واتادار لەبەرانبەر دوژمن، بەشداریکردنە لەنێو ریزەکانی گەریلادا. گەریلا، تاکە هێزی رێگەی رزگاریە."

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بەردەوامە. لەبەرانبەر هێرشەکان بەرخۆدانی گەریلاش لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامە. یەکێک لە گەریلاکان کە لە گۆڕەپانی بەرخۆداندایە، گەریلایەکی خەڵکی مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی جەنگاوەر قەندیلە. قەندیل باسی قۆناغی بەشداریکردنی لە ریزەکانی گەریلادا کرد و وتی، "لە بەرانبەر زوڵم و فشاری رژێمی ئێران لەسەر وڵات و گەلی کورد من بەشداریم لە ریزەکانی گەریلادا کرد. بەشداریکردنی خۆم وەک شانسێکی گەورە دەبینم. ئەگەر بەشداریم لە ریزەکانی تەڤگەری ئازادیدا نەکردایە، لەلایەن داگیرکەرانەوە دەتوامەوە و ئاسمیلە دەکرام. بۆمن سەرنجراکیشترین بابەت، پەیوەندی هاوڕێیەتی لەنێو ریزەکانی گەریلادایە. تاوەکو ئێستا یەک گەریلام نەبینیوە کە بۆ ژیانی تاکەکەسی خۆی هەوڵ بدات. بەپێچەوانەوە بۆ بنیاتنانی ژیانێکی مرۆڤی و ئەخلاقی بۆ کووردستان و گەلانی ژێردەستە لەنێو هەوڵداندان.

پێویستە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بزانن کە دیکتاتۆری ئێران بە رێبازی شەڕی تایبەت دەیەوێت گەنجانی کورد بۆ لای خۆی رابکێشێت. رأێمی ئێران وەک دەوڵەتانی دیکەی داگیرکەر وڵامێکی وشک بە گەنجان دەدات. بە بەکارهێنانی رێبازی نەرمیش گەنجان بۆ لای خۆی پەلکێش دەکات. دەوڵەتی ئێران هەموو دەرفەتەکان لەناو دەبات و مرۆڤ برسی و بێکار دەکات و دواتر وەک ئەوەی بەخشندە بێت هەندێک شت پێشکەش دەکات. لەبەرئەوەش پێویستە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر ئەو تەڵەیەی دەوڵەت هوشیار بن. گەورەترین هەڵوێستی رادیکاڵ و واتادار لەبەرانبەر دوژمن، بەشداریکردنە لەنێو ریزەکانی گەریلادا. گەریلا، تاکە هێزی رێگەی رزگاریە. بۆیەش بانگەوازیم بۆ هەموو گەنجانی کورد ئەوەیە کە بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن."

ف.ق