گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی زاپی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە کە ١٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی زاپ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

https://gerilatv.com/uploads/videos/d57888d0d_1080.mp4

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٤٥ لە هەرێمی زاپ لەدژی سەنگەرێکی چەکی ئەی – ٤ی داگیرکەران لە قەڵای بەدەوێ، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک و چەکێکی ئەی – ٤ تێکشکێنران و ٢ داگیرکەریش سزادران."

ف.ق