گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە مەتینا بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە ناوچەى مەتینا ئەنجامیانداوە و لە چالاکییەکەیاندا ٢ سەربازی داگیرکەریان سزا داوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەى مەتینا؛

ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە دەوروبەری شاخی کۆردینە، هێزەکانی یەژا ستارمان بە شێوازی نیشانەشکێنی  هێرشیان کردە سەر گروپێک لە داگیرکەران.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، کە بۆ یادکردنەوەی شەهید بێریتان فەرماندەی نەمرمان ئەنجامدرا، ٢ داگیرکەر سزادران. دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە داگیرکەران بە کۆپتەر کوژراوەکانی خۆیان لە ناوچەکە دوورخستەوە".

ژ.ت