گەریلا تیڤی ڤیدیۆیەکی نوێی چالاکیی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری ئامارۆکی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاو کردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندووە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی ئاڤاشین،

لە ١٥ی حوزەیران و کاتژمێر ١٦:٤٠ دا ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری ئمارۆکی سوپای تورکی داگیرکار لە ناوچەی شوکێی ئاڤاشین بە تاکتیکی تەقاندنەوە تەقێندرایەوە. زرێپۆشەکە بەتەواوی تێکشکێنرا و ٥ داگیرکەری ناو ئۆتۆمبێلەکە سزادران".

ژ.ت