گەریلاکانی یەژاستار: هەرگیز رێگا نادەین دەوڵەتى تورک بە ئامانجەکەى بگات

ئامارا جودی وڵات و گۆڤەند زاگرۆس گەریلاکانی یەژاستارن لە زاپ و لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەنگەرەکانی بەرگری و بەرخوداندان و رایانگەیاند، هەرگیز رێگا نادەین سوپای تورکی داگیرکەری بە ئامانجەکەى بگات.

لە سەرەتای هەڵمەتى هەڵۆکانی زاگرۆسەوە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەى ئەرتوش لە زاپ و لە گۆڕەپانەکانی تیپی تی و جیلۆی بچووک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی مێژوویی بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. شەڕڤانەکانی یەژاستار، کە پێشەنگایەتیی هەموو ساتێکی ئەو بەرخودانە دەکەن بە شێوازەکانی گەریلایی سەردەمی نوێ هەموو رۆژێک لە دژی سەربازانی تورک چالاکی ئەنجام دەدەن، کە هەوڵ دەدەن خۆیان لە زاپدا جێگیر بکەن.

 گەریلاکانی یەژاستار ئامارا جودی وڵات و گۆڤەند زاگرۆس لە سەرەتاوە لە ناو ئەو بەرخودانەدان و بۆ پاراستنی ئەو گەریلایانە، کە دەڕۆن بۆ چالاکی، چاودێریی جموجوڵەکانی دوژمن دەکەن. لەبارەی ئەو بەرخودانەوە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

ئامارا جودی وڵات گەریلای یەژاستار باسی ئەوەیکرد، هەموو گەریلاکان بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەشداری هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس بووون و رایگەیاند، بەو جۆش و خرۆش و حەماستەوە دوژمنیان پووچ کردووەتەوە.

گەریلا ئامارا جودی وڵات وتی، "هەر خۆی راستییەکانی ئەو شەڕە لە بەرچاون. دەوڵەتی تورک بڕوای بە تەکنەلۆژیاکەى بەردەستی هەیە، بەڵام گەریلا ئەو تەکنەلۆژیایەیان پووچ کردووەتەوە. ئێمە دەبینە شایان و شایستەى ئەم هەڵمەتە و بەو شێوەیە بەشداری دەکەین. هەر خۆی بە کردەوە پراتیکی ئێمە لە بەر چاوە. سوپای تورک سەرباری تەکنەلۆژیاکەى، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە بەئامانجەکەى بگات. ئێمە لێرە هەرگیز رێگا نادەین، کە سوپای تورکی بە ئامانجەکەى بگات. تاوەکو یەک گەریلا بمێنێت ئەم بەرخودانە بەردەوامیی دەبێت".

گۆڤەند زاگرۆس-یش لە ناوچەى زاپ بەرەنگاری دەکات و لە ئاڤاشینەوە تاوەکو مەتینا سڵاو لە هاوڕێکانی دەکات، کە لە شەڕدان و وتی، "ئێمە بەشداری هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسین. لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و باکوور دوژمن دەستی بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کردووە. گەریلا لەو ناوچانەدا بە شێوەیەکی بێ هاوتا و بێ وێنە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات. هەرچەند دوژمن هێرشەکانی زیاتر کردووە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە بەسەرماندا بێت، بەڵام مێژوو جارێکیتر شایەتی دەدات، کە گەریلا هێزێکی تۆڵەکردنەوەیە. تاوەکو رێبەرەکەمان ئازاد نەکەین، تاوەکو وڵاتێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد پێشکەشی گەلەکەمان نەکەین ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. سڵاو لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم، کە لە هەڵمەتى هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابووردان".

ژ.ت