گەریلاکانی یەژاستار سەنگەرێکیان تێکشکاند

گەریلاکانی یەژاستار لە خواکورک چالاکیان لەدژی سەنگەرێکی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا و سەنگەرێکیان تێکشکاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:-

"٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ هێزەکانی یەژاستارمان لە هەرێمی خواکورک لە گردی شەهید شاهان بە چەکی قۆرس لە داگیرکەرانیاندا.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە لە چوارچێوەی هەنگاوی "لەدژی قڕکردنی ژنان کاتی ئازادی ژن و پاراستنی کۆمەڵگایە" کە کەژەکە دەستیپێکردووە، سەنگەرێکی داگیرکەران تێکشکێنرا.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین:

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٣:٠٠ – ١٥:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک ٢ جارا بە تەقەمەنی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی تۆپباران کرد.

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٣٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ و ٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٢٥ گۆڕەپانی کونیشکای هەرێمی زاپ بۆردومانکران.

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٠٠ – ٢٠:٣٠ لە هێڵی قاشوریای مەتینا هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد.

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٢١:٢٠ و ٢٣:٠٠ لە تابوری عەرەبانی ئاڤاشین هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد."

ف.ق