گوڵان ئاڤاشین: دەبینن کە زاپ شوێنێکی چۆنە!

گوڵان ئاڤاشین ئەندامی فەرماندەیی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆس: ئەم شەڕەی کە بەردەوامە، قورستر دەبێت. ئەوان هاتوون بۆ ئێرە و دواتر دەزانن کە شوێنێکی چۆنە. بە خراپی شکست دەهێنن.

لە هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکە، بەرخۆدانی قاڕەمانی بەڕێوە دەبرێت. گوڵان ئاڤاشین ئەندامی فەرماندەیی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس باسی بەرخۆدانی گەریلای لەم شەڕەدا کرد. گوڵان ئاڤاشین رایگەیاند، گەریلا جگە لە سەرکەوتن هیچ رێگەیەکی دیکە ناناسێت و بەم شێوەیە قسەی کرد:

"بەر لە هەموو شتێک، بە ناوی میلیتانەکانی پەکەکە و پاژک، ئێمە لە سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی زاپ، خۆشەویستی و حەسرەتی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ رایدەگەیەنین. لە کەسایەتی شەهیدانی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆسدا یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە. ئەو شەڕەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە زەندورا تاوەکو زاپ بەڕێوەچوو شەڕێکی ئاسایی نەبوو. هەموو هاوڕێکان بە قاڕەمانی بەرخۆدانیان کرد و رۆحی فیداییان بۆ ئێمە خوڵقاند. ئێستاش لە زاپ لەسەر ئەم میراسە کە هاوڕێکانمان خوڵقاندیان، لەدژی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک بەرخۆدان بەڕێوەدەبرێت. بێگۆمان ئەم بەرخۆدانە بە تەنها وەک بەرخۆدانێک نامێنێتەوە، ئێمە شەڕ دەکەین، تێدەکۆشین و جگە لە سەرکەوتن هیچ رێگەیەکی دیکە قبوڵ ناکەین. ئێستا لە زاپ تاوەکو چیارەش، کورەژارۆ، ئەشکەوتی برینداران و وەرخەلێ شەڕێکی قورس هەیە. هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکان لەدژی داگیرکەری تورک شەڕ دەکەن و بەرخۆدان دەکەن. هەموو هەڤاڵانمان بە عەقڵێکی هاوبەش دەجووڵێنەوە و جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکیان پێ قبوڵ نییە.

بۆ ئێمەی میلیتانەکانی پەکەکە و پاژک، گەورەترین پرس، پرسی ئازادی جەستەیی ڕێبەرتیە. نزیکایەتی ئێمە لەم شەڕەدا بەم شێوەیەیە. هەر ساتێک کە بەشداری لە شەڕدا دەکەین، هەر کاتێک کە گولەیەک دەتەقێنین، ئاگاداری ئەم رێبازەین. دەزانین کە ئەم شەڕە زۆر شت دیاری دەکات. هەر وەک چۆن کە دوژمن بە ئێمە دەڵێت ' ئێمە لەناویان دەبەین'، ئێمەش دەڵێین، ئێرە گۆڕەپانی شەڕە، تێکۆشان بەڕێوە دەبرێت. داگیرکەران و ئەوانەی دەیانەوێت لەناومان ببەن، رووبەرووی بەرخۆدانی ئێمە دەبنەوە و ئێمە بۆ ئازادی، بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی تورک هەموو شتێک دەکەین. هەڵوێستی ئێمە سەرەتا بۆ ئازادی ڕێبەرمانە. دەزانین کە بەڕێوەچوونی ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆچیە و بەرخۆدانمان لەدژی ئەم ئۆپەراسیۆنە و تێکشکاندنی وادەکات کە دوژمن بچێتە بەر قاچی ڕێبەرتی  و بۆیە بە جدیەتێکی زۆرەوە نزیک دەبینەوە."

'تیمێکی گەریلای ژن کورەژارۆیان لە دوژمن کردە دۆزەخ'

گوڵان ئاڤاشین باسی ئەوەشی کرد کە بە تەنها تیمێکی گەریلای ژن، چەندین رۆژ لە کورەژارۆ لەدژی داگیرکەران چالاکی دەکات، رێگە نادات هەناسە هەڵمژن و وتی، " ئێمە چاودێری ئەو هەڤاڵانە دەکەین کە ئێستا لە سەنگەرەکانی شەڕدان. لە هەندێک دەڤەر دەوڵەتی تورک رۆژناە ناتوانێت تەرمەکانیشی بگوازێتەوە. لە گۆڕەپانی کەڤرێ کونێ لە ئەشکەوتی برینداران چەندین رۆژ تەرمی دەیان سەربازی تورک لە گۆڕەپانەکە بوون. تەرمەکان لەبەردەم سەربازانی تورک و جاشەکان دەڕزان، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک لە چ دۆخێکدایە. لە هەمانکاتدا هەڵوێستی گەریلاکانی کورد پیشان دەدات. تیمەکانی گەریلای پرۆفیشناڵ لە گۆڕەپانەکە، هەروەها هەڤاڵانمان لە تونێلی شەڕ هەموو ساتێک بە بێ دوودڵی بەرخۆدانێکی گەورە لەدژی دوژمن نیشان دەدەن. یەک ئامانجیان هەیە، تێکشکاندنی دوژمنە لە زاپ. هەڤاڵانمان لە تونێلەکان و گۆڕەپانی شەڕ، رێگە نادەن دوژمن دەری بخورێنێ. هەرچەندە دوژمن پشتی بە تەکنیک دەبەستێک کە رێبەرمان دەڵێت، گەورەترین تەکنیک مرۆڤ خۆیەتی. گەریلاش بە پراکتیکی خۆی، بە چالاکی و هەڵوێستی خۆی تەکنیکی تێکشکاندووە. دوژمن دەیەوێت لە گۆڕەپانی کورەژارۆ جێگیر ببێت. سەربازانی تورک لەبەرئەوەی نەیتوانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دابەزن، ئەم جارە بە چاوساخی ئەو هێزانەی کە هاوکاریان دەکەن، کە بە خۆیان دەڵێن ئێمە کوردین بە هیچ مافێکیان بە کوردبونەوە نییە، لە شێلادزێ بەرەو کورەژارۆ دێن و لەدژی رۆڵەکانی گەلی کورد شەڕ دەکەن. لەوێ هەڤاڵانمان هەموو ساتێک لە شەڕدان. بۆ نمونە هەڤاڵانی ژن لە کورەژارۆ دۆزەخیان بۆ دەوڵەتی تورک دروست کرد. لە گۆڕەپانی شەهید شەمدین، وایان لە دوژمن کرد کە ناتوانێت مەترێکیش پێشڕەوی بکەن. هەڤاڵانمان بە چەکی بی کەی سی و قەناس چالاکیان کرد، لەلایەکی دیکە تەقەمەنیان تەقاندەوە و چالاکی هەلکوتانەسەریان ئەنجامدا. ئەم چالاکیە کە بە تەنها لەلایەن تیمێکەوە ئەنجامدرا، رێگری جددی بە دوژمن کرد."

ئابرۆچوونێکی گەورە

گوڵان ئاڤاشین وتی، " ئەگەر هەندێک هێزی خۆفرۆش چاوساخی بۆ دەوڵەتی تورک نەکەن، ناتوانن لەسەر ئەم خاکە لەدژی گەریلا شەڕ بکەن. باجەکەی هەرچیەک بێێت، میلیتانەکانی پەکەکە و پاژک بۆ ئەم شەڕە ئامادەن. پێویست بێت، هەموو ساتێک ئامادەین خۆبەختکردن دەبین. هیچ بەرژەوەندیەکی تایبەتمان نییە. ئێمە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم خاکە بمێنێتەوە. بانگەوازیمان لە هەموو ئەو کەسانە هەیە کە بۆ چەند قروشێک چاوساخی بۆ دوژمن دەکەن، شەرمێک و ئابرۆچوونێکی گەورەیە. بە تایبەتی بۆ جاشەکانی گەڤەڕ و چەلێ کە چاوساخی دەکەن. بۆ نمونە لە گۆڕەپانەکاندا گەریلا زۆر بە باشی ئامادەکاری کردووە و سەربازانی تورک ناتوانن پێشڕەوی بکەن، یان سەگ، یان جاش یان سەربازی کورد دەنێرن. ئایا ئەمە ئابرۆچوونێکی گەورە نییە؟ ئێمەی شۆڕشگێر لەم دۆخە زۆر شەرم دەکەینەوە. باشە بۆچی کوردێک بەم ئەندازەیە سووک ببێت؟

'پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە گەریلا بکات'

دەوڵەتی تورک هەرچەند هێرش بکات، لەبەرانبەر گەریلا تێکدەشکێت. لە رووی رۆحی و دەروونیەوە تێکشکاوە. پێویستە گەلەکەمان باش بزانێت، دەستکەوتەکان یەکسەر بەم شەڕەوە بەستراونەتەوە. بۆ سەرکەوتن هەرچیەک لە دەستمان بێت دەیکەین، پێویستە گەلەکەمان زیاتر گرنگی بەم قۆناغە بدات. کەموکورتی هەیە، کەموکورتیەکان مەترسی لەسەر ئەو دەستکەوتانە دروست دەکەن کە بەدەستهێنراون. دەوڵەتی تورکیش خۆی ئەمەی دەوێت، بۆیەش پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە گەریلا بکات. زۆر بەهای گەورە هەیە کە ئێمە پێوەیانەوە بەستراوین. بۆ ئەوەی ئەو بەهایانە لەدەست نەچن، هەرچیەکمان لەدەست بێت دەیکەین.

شەڕ لە ئیستادا بە قورسی بەردەوامە، بەڵام ئەم شەڕە قورستر دەبێت. ئەوان هاتوون بۆ ئێرە، دواتر دەبینن کە ئێرە کوێیە! چۆن لە مێژوودا هەموو کاتێک لە زاپ شکستیان هێنا، ئەم جارە شکستێکی گەورەتر دەبینن."

ف.ق