هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی تارا حسێن و سه‌لام عه‌بدوڵا هه‌ڵبژێردران
له كۆنگره‌ی ٣ هه‌مینی ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌دا تارا حسێن و سه‌لام عه‌بدوڵا وه‌ك هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.
له كۆنگره‌ی ٣ هه‌مینی ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌دا تارا حسێن و سه‌لام عه‌بدوڵا وه‌ك هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.
كۆنگره‌ی سێهه‌می ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پارێزگای سلێمانی به به‌شداری ٧٠٠ ئه‌ندام به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنگره‌كه‌دا راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سیاسی و رێكخراوه‌یی و په‌یڕه‌ونامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان خوێنرایه‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی سیاسی كۆنگره له لایه‌ن هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، له‌لایه‌ن یه‌نه‌كه، هه‌ده‌په، پژاك، كۆدار، پارتی كۆمۆنیستی كوردستان، پارتی كرێكارانی كوردستان، كه‌نه‌كه‌ن كۆنگره‌ی ستار، ئه‌هلی حه‌ق، پارتی سه‌وزی كوردستان، پارتی هاڤژینی عێراق، پارتی نیشمانی كوردستان نامه‌ی پیرۆزبایی خوێنرایه‌وه.
هه‌روه‌ها دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كه له سێ كه‌س پێكده‌هات هه‌ڵبژێردرا. دواتر له‌لایه‌ن تارا حسێن راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی رێكخراوه‌یی خوێنرایه‌وه و له‌لایه‌ن به‌شدارانی كۆنگره‌وه به گفتوگۆ و پێشنیار هه‌ڵسه‌نگاندن كرا.
له‌لایه‌ن شه‌هێن محه‌مه‌ده‌وه په‌یڕه‌وی نوێی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان خوێنرایه‌وه و به هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌ری گفتوگۆ كرا.
دواتر هاوسه‌رۆك و ده‌سته‌ی نوێی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵبژێردران.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تارا حسێن و سه‌لام عه‌بدوڵا وه‌ك هاوسه‌رۆكانی نوێی ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ڵبژێردران.
هـ . ب