هاووتەبێژی هەدەکە: دژی قەیوم بەرخۆدان بەردەوام دەبێت
هاووتەبێژی هەدەکە عەلی کەنعان ئۆغلو لە مێردین لە چالاکی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە ڕایگەیاند بەرخۆدان دژی قەیوم بەردەوام دەبێت.
هاووتەبێژی هەدەکە عەلی کەنعان ئۆغلو لە مێردین لە چالاکی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە ڕایگەیاند بەرخۆدان دژی قەیوم بەردەوام دەبێت.
دانانی قەیوم لە شارەوانی مێردین بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) عەلی کەنعان ئۆغلو بەشداری ڕێپێوانەکە بوو. جەماوەر لە دەروازەی گەڕەکی وێستگە کۆبوونەوە و پەرلەمانتارانی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز و بێریتان گونەش ئاڵتن پشتگیرییان کرد. پانکارتی "قەیوم کودەتایە، دەست لە ئیرادەم مەدەن" هەڵگیرا. جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم تا بەردەم شارەوانی ڕێپێوانیان کرد و لەوێ ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
سەرەتا هاوسەرۆکی شارەوانی دەڤریم دەمیر ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەکەمەوە گەل دژی دانانی قەیوم تێدەکۆشێت. جەختی کردەوە، گەل پێداگرە لەوەی ئیرادەی خۆی ڕادەست نەکات و دانانی قەیوم قبووڵ ناکات. دووپاتی کردەوە بەرامبەر ئەوانەی ئیرادە و ناسنامەیان قبووڵ ناکەن، سەر نەوی ناکەن.
هاووتەبێژی هەدەکە عەلی کەنعان ئۆغلو ڕایگەیاند دانانی قەیوم حیساب نەکردنە بۆ ئیرادەی گەل، بەم ڕێگەیە دەسەڵات گەلی کورد دەکاتە ئامانج و حیساب بۆ ئیرادەیان ناکات، گوتی: "تەواوی جوگرافیای کوردستان ئەمەی بینی کە قەیومەکان خۆیان بەندکردووە. گەل ئازادە بەڵام ئەوان بەندکراون. ناتوانن بەربەستە کۆنکرێتییەکانی بەردەم شارەوانییەکان تێپەڕێنن. چونکە دەزانن کارەکەیان ڕەوا نییە".
کەنعان ئۆغلو ڕایگەیاند کاری قەیوم لە مێردین دزییە و ئەمە ئاشکرا بووە، گوتی: "بێجگە لە وڵاتێکی هاوبەش هیچ چارەسەرێک نییە. بۆیە دەبێت لەبری دانانی قەیوم، لەبری زیندانیکردن و دەستبەسەرکردن، پێویستە پێکەوە پێکەوە بیر لەوە بکەینەوە چۆن ئاستی بهێنینە ئەم وڵاتە. تێکۆشانمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی شەڕی دەسەڵات بەردەوام دەبێت".
پاشان بۆ ماوەی ٥ خولەک چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا.