هەڵبژاردنى شارەوانیى گەلى مەخمور بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردن بۆ دیارییکردنى هاوسەرۆکان و ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى گەلى مەخمور، بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردن بۆ دیارییکردنى هاوسەرۆکان و ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى گەلى مەخمور، بەڕێوەدەچێت.
لە کاتژمێر ٨ ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە کامپى پەنابەرانى شەهید ڕۆستەم جودى لە شارۆچکەى مەخمور ،هەڵبژاردن بۆ دیارییکردنى هاوسەرۆکان و ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى گەل دەستپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام بێت.
لە هەڵبژاردنەکەدا چوار کەس کێبڕکێ دەکەن بۆ هاوسەرۆکایەتیی، کە پێویستە دوو کەس (ژنێک و پیاوێک) هەڵبژێردرێن.
بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجومەنى شارەوانى مەخمور ٢٥ کەس کێبڕکێ دەکەن و پێویستە حەوت کەسیان هەڵبژێردرێن.
پرۆسەکە لە هەشت ناوەند بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتیان بەشێوەیەکى بەرفراوان بەشداریى دەکەن و دەچنە سەر سندوقى دەنگدان.
لە کامپى پەنابەرانى شەهید ڕۆستەم جودى – مەخمور دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بە مەبەستى دیارییکردنى ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى و هاوسەرۆکانی شارەوانیی بەڕێوەدەچێت.
ف.ق