هه‌په‌گه: ١٣ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێكیش خاپور كرا
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له ئاڤاشین، زاپ و خواكورك چالاكییان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا ١٣ داگیركه‌ر سزادران، یه‌كێكیش برینداربوو. سه‌نگه‌رێك خاپوركرا، گورز له درۆنێك وه‌شێنرا.
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له ئاڤاشین، زاپ و خواكورك چالاكییان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا ١٣ داگیركه‌ر سزادران، یه‌كێكیش برینداربوو. سه‌نگه‌رێك خاپوركرا، گورز له درۆنێك وه‌شێنرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه داگیركارییه‌كان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرده‌وه. راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"هێزه‌كانمان له ئاڤاشین، زاپ و خواكورك چالاكیی به‌هێزیان له دژی داگیركه‌ران ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كاندا ١٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێك برینداربوو، سه‌نگه‌رێك روخێنرا و گورز له درۆنێك وه‌شێنرا.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له هه‌رێمی ئاڤاشین
٨ی ئایار كاتژمێر ١٣:٤٥ و ١٥:٢٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی وهرخهلێیاندا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ١٤:٤٠یش به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوون.
له هه‌رێمی زاپ:
٨ی ئایار كاتژمێر ١٠:٠٠دا هێزه‌كانی ئێمه به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕهژارۆیانا. هه‌مان رۆژ له كاتژمێر ١٥:٠٠ له شاخی شه‌هید شه‌مدین له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به ته‌واوه‌تی خاپور كرا و ٦ داگیركه‌ر له‌ناویدا سزادران.
٨ی ئایار كاتژمێر ١٤:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ له دژی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید هارون هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه له نزیكه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌رانیاندا و تێكیان شكاندن. له ئه‌نجامدا ٣ داگیركه‌ر سزادران. قۆڵی دووه‌م به نیشانشكێن له داگیركهرانیدا و داگیركه‌رێك سزادرا. هه‌ر ئه‌و رۆژه هێزه‌كانمان له درۆنێكیاندا كه به سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌سوڕایه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا لانیكه‌م ٤ داگیركه‌ر سزادران، گورز له درۆنێك وه‌شێنرا.
٨ی ئایار كاتژمێر له نێوان ٢٢:٠٠-٢٢:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین هێزه‌كانمان له هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ریان دا كه ده‌یویست سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆردومان بكات. له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌دا هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان ناچاربوون ناوچه‌كه جێبهێڵن. هه‌مان كاتژمێر هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان كرد كه ده‌یانویست بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی روبار بكه‌ن و له ئه‌نجامدا ناچاربوون له ناوچه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
له هه‌رێمی خواكورك
٦ی ئایار كاتژمێر ١٦:٢٠ له شاخی شه‌هید ده‌روێش هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به چه‌كی قورس له داگیركهرانیدا و گورزی سه‌ركه‌وتوو له ئامانجه‌كان دران.
بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامن
بۆردومانی سوپای داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رده‌وامه.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
٨ی ئایار له هه‌رێمی خواكورك له داوێنی شه‌كیف، ده‌وڵه‌تی تورك به كاتیوشا و هاوه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناوچه‌كه‌ی بۆردومان كرد كه گژوگیایان كۆده‌كرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌و بۆردومانه‌ش له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌سێك برینداربوون. بۆردومانی سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
٨ی ئایار له هه‌رێمی زاپ، گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ره سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا. گۆڕه‌پانی شاخی ئامێدی، شاخی جودی، كاركه، ساجا و كوڕه‌ژارۆ ١١ جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ كاتژمێر له نێوان ٢٢:٠٠-٠٠:٣٠ گۆڕه‌پانی چیای ره‌ش، شاخی جودی، شاخی روبار، شاخی شه‌هید دونیا، شاخی شه‌هید شه‌مدین، شاخی شه‌هید هارون و شاخی شه‌هید خه‌لیل به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
٧ و ٨ی ئایار له هه‌رێمی ئاڤاشین گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له‌لایه هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ر و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان كرا.
٨ی ئایار كاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچه‌ی شاخی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا".
هـ . ب