ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان شێوازی شه‌ڕی تیمه‌كانی گه‌ریلای گه‌ڕۆك و شێوازی شه‌ڕی سه‌نگه‌ر و تونێله‌كان به تاكتیكی به‌هێز جێبه‌جێ ده‌كات. هێزه‌كانمان لێكدانه‌وه و پێشبینییه‌كانی داگیركه‌رانیان پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ده‌ستپێشخه‌ریی له‌لای هێزه‌كانمانه. سوپای توركی داگیركه‌ر زۆر ته‌نگی پێهه‌ڵچنراوه و به‌رامبه‌ر به سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونێله‌كانی گه‌ریلا چه‌كی كیمیایی به‌ده‌ستده‌هێنێت. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو رۆژێك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. ئه‌م هێرشانه به چه‌كی كیمیایی هێرشێكی ئاسایی نین و پێویسته هیچ كه‌سێك ئه‌و هێرشانه به ئاسایی نه‌بینێت. پێویسته ئه‌م تاوانه‌ی شه‌ڕ به ئاسایی دانه‌نرێت. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چی به‌كاربهێنێت ناتوانێت به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلا و ئیراده‌ی تاكه‌كه‌سی ئاپۆیی تێكبشكێنێت. له ١٧ی گوڵاندا ٤٤ جار له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونێله‌كان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنران. هێزه‌كانمان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا له داگیركهرانیانداوه. له چالاكی هێزه‌كانماندا ١٤ داگیركه‌ر سزادراون، ٦ داگیركه‌ریش برینداربوون و ٣ درۆن (فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان) خراونه‌ته خواره‌وه.
زانیاری له سه‌ر چالاكی گه‌ریلاكان به‌م جۆره‌یه
له هه‌رێمی ئاڤاشین
له ١٧ی نیساندا كاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٤:٠٥ كاتێك داگیركه‌ران ویستیان گۆڕه‌پانی به‌رخودان وه‌رخه‌لێ به چه‌كی كیمیایی بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس و سابۆتاژ لێیاندان. له‌و چالاكیانه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون.
به‌هۆی چالاكی به‌هێزی هێزه‌كانمانه‌وه، داگیركه‌ران گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت و ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه. داگیركه‌ران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وهرخهلێیان ١٥ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆمباران كرد.
له هه‌رێمی زاپ
له ١٧ی گوڵاندا كاتژمێر له ١٣:٠٠ داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی كهڤرێكونی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران دوو جار بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٧ی گوڵان كاتژمێر ٠٧:٢٠دا داگیركه‌ران كاتێك كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بێن، هێزه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، به چه‌كی سوك و قورس له داگیركه‌رانیاندا. له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه به‌هێزه‌ی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران نه‌یاتوانی بێنه پێشه‌وه و تا ئاستێك كشانه‌وه. هێزه‌كانمان له دوو درۆن له سه‌ر گۆڕهپانهكهیاندا و ئه‌و درۆنانه‌یان خسته‌خواره‌وه. له نیوه‌ڕۆدا هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس، نیشانشكێن و سێ جاریش به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ ٨ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. سوپای توركی داگیركه‌ر ناچاربوو كه ئێواره مردوو و برینداره‌كانی خۆی به هه‌لیكۆپته‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه دوور بخاته‌وه. هێزه‌كانمان له‌و ههلیكۆپتهرانهشیاندا و هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچاركران له گۆڕه‌پانه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به گیانی جه‌نگاوه‌رانی ئاپۆیی ئه‌و چالاكیه به‌هێزه‌یان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا ١٠ داگیركه‌ر سزادران، ٣ داگیركه‌ر برینداربوون و له دوو درۆن وه‌شێنرا.
له ١٧ی گوڵان كاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی، كه له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین بوون، كردیاننه ئامانج و به ته‌كنیكی سابۆتاژ له‌وانیاندا. له‌و چالاكیهدا تهقیمهنیهكانی داگیركهان كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، به‌كارهێنران. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه داهێنه‌رانه‌دا كه هێزه‌كانمان چه‌كی دوژمنیان به‌رامبه‌ر به دوژمن به‌كارهێنا، ٣ داگیركه‌ر سزادران.
١٧ی گوڵان كاتژمێر ١٢:١٠ درۆنێك له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه خرایه خواره‌وه.
١٧ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر كه له ئه‌نجامی چالاكی كاریگه‌ری هێزه‌كانماندا گورزی لێده‌درێت و ناتوانێت به‌ره‌وپێش بچێت، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ و شه‌هید به‌رخودانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین و سه‌نگه‌ره‌كانی شاخی جه‌هه‌نه‌می سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاره‌ش ٢٩ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیدا به ده‌یان جار بۆردومان كران
سوپای توركی داگیركه‌ر به ده‌یان جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێرشبه‌ر و كاتیوشا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا بۆردومان كران.
زانیارییه‌كان له باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه به‌م جۆره‌ن:
١٧ی گوڵان هه‌رێمه‌كانی چه‌مچۆ و ئه‌شكه‌وتی برینداران له زاپ ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێمیش له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران.
له ١٧ی گوڵاندا شاخی هه‌كاری و شاخی ئۆرتێی هه‌رێمی مه‌تینا به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر هێڵی سنووره‌وه و شه‌ش جاریش به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران".
هـ . ب