هه‌په‌گه‌: ١٨ داگیركه‌ر سزادران، گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا-نوێكراوه‌ته‌وه‌

له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستاردا ئه‌وه‌نده‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ ١٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون، گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنراوه‌، سه‌نگه‌رێكی چه‌كی ئه‌ی فۆڕ و ٢ خێمه‌ی سه‌ربازی له‌ناوبراون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه‌: 
"هێزه‌كانمان به‌ گیانێكی فیدایی ئاپۆیی و ئازایه‌تیه‌كی گه‌وره‌وه‌ چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌و چالاكیانه‌ به‌رده‌وامن. له‌ ئاڤاشین و زاپ تیمه‌كانی گه‌ریلای گه‌ڕۆك چه‌ندین تاكتیك به‌ شاره‌زایی به‌كارده‌هێنن و چالاكی ده‌كه‌ن. له‌و چالاكیانه‌دا ١٨ داگیركه‌ر سزادراون، ٤ داگیركه‌ر برینداربوون، گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنراوه‌، سه‌نگه‌رێكی چه‌كی ئه‌ی فۆڕ و ٢ خێمه‌ی سه‌ربازی له‌ناوبراون. 
زانیاری له‌ باره‌ی چالاكی گه‌ریلاكان به‌م جۆره‌یه‌:
له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین
له‌ ٦ی ئایاردا سه‌عات ١٢:١٠ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ كه‌وتنه‌ جموجۆلچه‌وه‌ و هێزه‌كانمان به‌ نیشانشكێن له‌داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
له‌ هه‌رێمی زاپ
له‌ ٥ی ئایاردا كاتژمێر ١٢:٠٠ كاتێك داگیركه‌ران ویستیان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ سه‌نگه‌رێك دروست بكه‌ن، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس لێیاندان. له‌و چالاكیه‌دا به‌ به‌هێزی له‌ ئامانجه‌كان درا.
له‌ ٦ی ئایاردا كاتژمێر له‌ نیچوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠دا ٢ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی په‌ده‌كه‌وه‌ هاتن ویستیان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كۆرشه‌ژارۆ بۆردومان بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌ چوار لاوه‌ كرانه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان. له‌ هاتنه‌ده‌ستی هێزه‌كانماندا گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا. هه‌لیكۆپته‌ره‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ كوڕه‌ژارۆ و له‌ ناوچه‌كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌. 
له‌ ٦ی ئایار كاتژمێر له‌ نێوان ٠٩:٠٠ و ١٠:٣٠دا سوپای توركی داگیركه‌ر ٥ جار به‌ ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ بۆردومانكران. داگیركه‌ران دواتر ویستیان به‌ره‌وپێش بچن. هێزه‌كانمان به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌و چوارچێوه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران. 
له‌ ٦ی ئایار كاتژمێر ١٥:٠٠دا داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شاخی ئۆرتێی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر، بوونه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌وێیاندا. له‌ هه‌مان رۆژدا كاتژمێر ١٧:٥٠ هێزه‌كانمان ٣ داگیركه‌ریان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ كه‌ ده‌یانویست چاودێری گۆڕه‌پانه‌كه‌ بكه‌ن و لێیاندان. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو. 
سه‌رله‌به‌یانی ٦ی ئایار هێزه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی هاوكات داگیركه‌رانیان له‌ ده‌وروبه‌ری شاخی جودی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر و كه‌ڤره‌كۆنی هه‌رێمی به‌رخودانی سه‌رده‌می ئه‌شكه‌وتی بریندار كردنه‌ ئامانج و گولـله‌بارانیان كردن. هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ كاتژمێر ١٨:٤٠ دیسان داگیركه‌ران له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی گه‌ریلامانه‌وه‌ گولـله‌باران كرانه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌ رێكخراوه‌ی گه‌ریلادا كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، ٢ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. 
له‌ ٧ی ئایاردا داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ چاودێری كران و هێزه‌كانمان ئه‌وانیان خسته‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه‌. داگیركه‌ران كه‌ كه‌وتنه‌ كۆنتڕۆڵه‌وه‌، كاتژمێر ٠٦:٠٠ تیمه‌كانی گه‌ریلامان به‌ تاكتیكی چوونه‌ ناوه‌وه‌ و لێدان گولـله‌ بارانیان كردن. گه‌ریلاكان كه‌ له‌ دوولاوه‌ داگیركه‌رانیان كرده‌ ئامانج، له‌ نزیكه‌وه‌ گولـله‌یان له‌ داگیركه‌راندا كه‌ ده‌یانویست ده‌ستوه‌ردان له‌ گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌دا بكه‌ن، له‌ نیكه‌وه‌ له‌لایه‌ن هیچزه‌كانمانه‌وه‌ گولـله‌باران كران و دوو داگیركه‌ر سزادران. ده‌سته‌ی سێهه‌می چالاكی ٢ خێمه‌ و ١ سه‌نگه‌ری ئه‌ی فۆڕ كه‌ داگیركه‌ری اێدابوون كرده‌ ئامانج. له‌وێ ٤ داگیركه‌ر سزادران، یه‌ك چه‌كی ئه‌ی فۆڕ و ٢ خێمه‌ی داگیركه‌ران له‌ناوبران. 
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌ رێكخراوه‌ی تیمه‌كانی گه‌ریلا كه‌ به‌ گیانی جه‌نگاوه‌ری و بوێری ئاپۆیی ئه‌نجامدرا لانیكه‌م ١١ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێكی چه‌كی ئه‌ی فۆڕ و ٢ خێمه‌ی سه‌ربازی له‌ناوبران. 
هێرشی داگیركاری له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌
بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رده‌وامه‌. زانیاری له‌ باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌:
٦ی ئایار كاتژمێر ١٩:٠٠ داوێنی شاخی زه‌نگلی هه‌رێمه‌ گاره‌ به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا. 
٦ی ئایار كاتژمێر له‌ نێوان ١٨:٠٠ و ٢٢:٣٠ دا گۆڕه‌پانه‌كانی كاركه‌ر، چه‌مچۆ، دۆڵی باڵنده‌ و سیدای سه‌ر به‌ هه‌رێمی زاپ ٥ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. له‌ هه‌مان رۆژدا هه‌رێمه‌كانی چه‌مچۆ و سیدار به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس له‌ قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ بۆردومان كران. 
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌ رووداوی مردنی دانیماركییه‌كه‌وه‌ نییه‌
له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی كانی ماسی دهۆك، گه‌شتیارێكی دانیماركی ژیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیتریش برینداربوو. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رووداوه‌كه‌ی تێدا رووداوه‌، شوێنی مانه‌وه‌ و هاتووچۆی ئێمه‌ نییه‌. ئێمه‌ مینی زه‌مینی به‌كارناهێنین. ئه‌و دیارده‌یه‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و شرۆڤه‌یه‌. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هێزه‌كانمان به‌و رووداوه‌وه‌ نییه‌. 
هـ . ب