هەپەگە: ٨ داگیرکەر سزادران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە بۆتان و خواکورک لانیکەم ٨ داگیرکەران سزاداوە، لە ئاڤاشینیش درۆنەکانی تورکیان تێکشکاندووە و لە هەمان هەرێم لە ئاسمانەوە لە داگیرکەرانیان داوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا لە بۆتان، زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە رایگەیاند ٨ داگیرکەری تورکیان سزاداوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"١.هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال لە ١١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی کلیسەی ئاڤاشین لە ئاسمانەوە لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا، ئامانجەکان پێکران.

لە بۆتان ٦ داگیرکەر سزادران

٢.هێزەکانمان لە هەرێمی بۆتان لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرفرازی عەگیدەکان بۆتاندا:

-هێزەکانمان، بە وردی چاودێری داگیرکەرانیان کرد کە لەسەر گردێکی نێوان گوندی ئووسیان و ئاقیرێی بەستا لە بەرواری سێرت جێگیر ببوو. لە ٩ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٣٠ بە وردی لە داگیرکەراندرا. لە بەرەی یەکەمین کە ٣ داگیرکەر لە سەنگەرێکدا بوون و داگیرکەرێکیش لەنێو قۆلەیەکدا بوو کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەرەکە سزادران. لە بەرەی دووەمین لە سەنگەرێکدرا کە ٣ داگیرکەری تێدابوو و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت تێکشکێنرا.

لەو چالاکیەدا بە گشتی ٤ داگیرکەر سزادران، وێستگەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و ئەو هەرێمەی لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای داگیرکەری تورکدابوو بە گشتی کراوەتە ئامانج. جاشەکان هیچ کاتێک ئامانجی ئێمە نین. زانیاریمان نەبوو کە جاشەکانیش لەوێن. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی محەمەد بابات دەکەین کە لەو چالاکیەدا کوژراوە. هێزەکانمانی بە ئەنقەست لەوێیان نەداوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت شەڕ بە جاشەکان بکات، پێویستە جاشەکان ئاگادار بن و لەو جێگەیانە دوور بکەونەوە و نەکەونە تەڵەکەوە.

لە ئاڤاشین دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازیداگیرا

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:

-لە ١٠ی حوزەیراندا لە گۆڕەپانی وەرخاڵێ هێزەکانمان لە تونێلەکانی شەڕ لە دوو لاوە هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران. هێزەکانمان بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا، داگیرکەران بە ناچاری هەڵهاتن و ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازیان لەدوای خۆیان بەجێ هێشت. هیزەکانمان لە ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٠٠ –  ٠٧:٠٠ دەستیان بەسەر٢٥٠ کیلۆ تەقەمەنی، جانتای سەربازی، جیهازێکی میندۆزینەوە و دووربینێکی داگیرکەراندا گرت.

درۆنەکانی تورک تێکشکێنران

-لە ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٠٠دا کاتێک داگیرکەران ویستیان خۆیان نزیکی سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخاڵێ بکەن، لەدژیان چالاکی ئەنجامدرا. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، کشانەوە. داگیرکەران دواتر بە بۆمبی گازی ویستیان هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی شەڕ، هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا. داگیرکەران ناچار بوون کشانەوە و کاتژمێر ١٥:٣٠ ویستیان درونەکان نزیکی سەنگەرەکانی شەڕ بکەنەوە. هێزەکانمان درۆنەکانیان لە ئاسمان تێکشکاند.

-لە ١٢ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٥٠ دا داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر گۆڕانکاریان بە هێزەکانیان کرد لە گۆڕەپانی وەرخاڵێ، مەرڤانۆس، مامرەشۆ و شوکێ.

-لە١٣ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٠٦:٠٠ و ٠٦:٢٠دا بە ئۆبۆس و هاوەن لە بارەگاکانی سەر سنور هەرێمی وەرخاڵێ بۆردومانکرا. لە هەمانکاتدا گۆڕەپانی وەرخاڵی کاتژمێر لەنیوان ٠٦:٠٠ و ٠٧:٣٠ بە فڕۆکەی شەڕ ٨ جار بۆردومانکرا.

هێرش لەبەرانبەر زاپ

٤. لە گۆڕەپانی زاپ:

-لە ١٢ی حوزەیران لە بارەگاکانی سەر سنور گۆڕەپانی کانیشکا بە ئۆبۆس و کاتوشە بۆردومانکران. بەهۆی بۆردومانەکە ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوت و ئاگرەکە بەردەوامە.

-١٢ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٢:٠٠ و ١٣:٠٠ گۆڕەپانی سیدا بە فڕۆکەی شەڕ ٣ جار بۆردومانکرا.

-١٢ی حوزەیران کاتژمیر ١٣:٣٠، ١٤:٣٠ و ١٦:٥٠ گۆڕەپانی چەمچۆ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

-١٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٢٠ گۆڕەپانی پیتی تی بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

-١٢ی حوزەیران گۆڕەپانی کانیشکا بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومانکرا. دواتر بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.

-١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٢٠ و ٠٠:١٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی جیلۆی بچووک، پیتی تی گەڕان. گۆڕەپانی پیتی تی بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

لە خواکورک دوو داگیرکەر سزادران

٥.هێزەکانی یەژاستارمان لە ١٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٠٠ بە چەکی قۆڕس لە داگیرکەرانیاندا لە گردی شەهید ئاخینی خواکورک. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٦.لە ١٣ی حوزەیران کاتژمیر ٠٨:٠٠ گوندی هرورێی هەرێمی مەتینا بە ئۆبۆس و هاوەن بۆردومانکران.

پەدەکە لە مەتینا سەنگەر و رێگە دروست دەکات، زانیاری بە دەوڵەتی تورک دەدات

٧. هێزەکانی پەدەکە لە مەتینا لەو جێگەیانەی کە جێگیر بوون سەنگەر و رێگە دروست دەکەن. لە سەرلەبەیانی ١٢ی حوزەیراندا هێزەکانمان لە هەرێمەکە تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا، هێزەکانی پەدەکە لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا شوێنی ئێمەیان دیاری کرد و دواتر بە دەوڵەتی تورکیان راگەیاند. کاتژمێر ١٢:٢٥ و ١٢:٣٠ لەو جێگەیەی کە هەڤاڵانمان لەوێ بوون، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکەوە بۆردومانکران. بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڤاڵانمان رێوشوێنیان گرتبووەبەر، هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق