هەپەگە: هاوڕێ یڵماز بوو بە سیمبولی بەرخۆدانی شاخی کارتاڵ

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاوڕێ یڵماز بوو بە سیمبولی بەرخۆدانی شاخی کارتاڵ، بەهۆی گازی کیمیاییەوە بریندار بوو و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن بۆمبەکەی بە خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو".

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاوڕێ یڵماز بوو بە سیمبولی بەرخۆدانی شاخی کارتاڵ، بەهۆی گازی کیمیاییەوە بریندار بوو و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن بۆمبەکەی بە خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی ئەو گەریلایە، کە لەسەر شاخی کارتاڵ لە ناوچەى  ئاڤاشین شەهیدبوو، ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە.

"سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ هێرشی داگیرکاریی دەستپێکرد و بەهۆی ئەوەی نەیتوانی ئیرادەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکبشکێنێت، دەیەوێت بە شێوازی نامرۆڤانە ئەنجام بەدەست بهێنێت و بۆ خۆی سەرکەوتنی ساختەکارانە دروست بکات.

 سوپای داگیرکەر لە هەموو هێرشەکانیدا تووشی بەرخۆدان و بەرەنگاریی گەریلاکانی ئازادی بووەتەوە و لەم دواییانەدا و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هێرشێکی داگیرکەریی بۆ سەر شاخی کارتاڵ لە ئاڤاشین دەستپێکرد. لەوێش بەرخۆدانی مێژوویی لە کەسایەتیی هاوڕێ یڵماز گرێسۆر ئەنجامدرا.

 سوپای داگیرکەر نەیتوانی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە تێکبشکێنێت و خواستی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لەو هێرشە نامرۆڤانەیە و بەدەر لە هەموو پێورە مرۆڤایەتییەکاندا هاوڕێ یڵماز گرێسۆر شەهید بوو.

هاوڕێ یڵماز ئامەد بۆ ئەوەى بە برینداری بەهۆی هێرشی گازی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، نەکەوێتە دەست دوژمنی تورکی داگیرکەر، بۆمبەکەى بە خۆیدا تەقاندوەوە و خۆی شەهید کرد".

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: یڵماز گرێسۆر

ناو و پاشناو: میکائیڵ شەن ئاتەش

شوێنی لەدایکبوون: رحا

ناوی دایک و باوک: حەوا - حوسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ – ئاڤاشین

ژ.ت