هەپەگە: لە چالاکی نیشانەشکێنیدا ٣ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردەوە، کە لە چالاکی نیشانەشکێنیدا لە هەڕێمەکانی مەتینا و زاپ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر، ٣ داگیرکەر بەسزاگەیەندراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردەوە، کە لە چالاکی نیشانەشکێنیدا لە هەڕێمەکانی مەتینا و زاپ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر، ٣ داگیرکەر بەسزاگەیەندراون.
زانیاری بەرفراوان سەبارەت بە چالاکیەکە و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٣ی تەمووز کاتژمێر ١٤:٣٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا لە جموجۆڵدابوون، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک گورزیان لێدرا و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.
٢٣ی تەمووز کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان دەستوەردان ئەنجامدرا. دوای دەستوەردانەکەی هێزەکانمان هەلیکۆپتەر ناچارکرا کە لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٢ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا.
٢٣ی تەمووز کاتژمێر ١٣:١٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی داگیرکەران کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی چاودێرییان دەکرد، کرانە ئامانج و داگیرکەرێک بە سزا گەیەندرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاسترامانەوە ئەنجامدرا.
٢٣ی تەمووز کاتژمێر ١٤:٠٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کەوتنە جموجۆڵەوە، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی گوریان لێدرا و داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٢ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٤٨ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا.
٢٣ی تەمووز کاتژمێر ٠٤:٤٥ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا و داگیرکەرێک سزادرا.
٢٣ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٤٥ هێزەکانمان لە شاخی بەهار لە هەلیکۆپتەرێک هاتنەدەست. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەر ناچاربوو لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە.
لەهەرێمی گارە؛
٢٣ی تەمووز کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی هەفتەباخ ئەنجامدا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛
٢٢ی تەمووز تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٢ و ٢٣ی تەمووز گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، لۆلان، سنین و بەربزنی هەرێمی خواکورک ٦ جار، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، زەنگل و کانی سارکی هەڕێمی گارە ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ جارێک، گۆڕەپانەکانی لەجێ و شاخی هیوای هەرێمی قەندیل ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی هەرێمی مەتینا جارێک؛ بە گشتی ١٦ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە لە زۆر گۆڕەپاندا ئاگرکەوتووەتەوە و تائێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
٢٢ و ٢٣ی تەمووز گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا و هەفتەباخی هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید شەریف و شاخی شەهید کەریم لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا لە هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".
هـ. ب