هەپەگە: لە مێژووی بەرخۆداندا بوونە خاوەن شوێنێکی شکۆمەند

هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە زاپ شەهید بوون و رایگەیاند: "ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە تێکۆشانی هەڤاڵە قارەمانەکانمان بە بەرزی و بڵندی رادەگرین".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە بەمشێوەیەیە:

"دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ ئەوەی ئەنجامێک لە دژی بزووتنەوەکەمان بەدەست بهێنێت لە ساڵی ٢٠١٦دا هێرشی قورس و بەرفراوانی ئەنجام دا. ئامانجی ئەو هێرشانە پاکتاوکردنی گەریلا و سەرخستنی پرۆسەی پاکتاوکردن و سڕینەوەی تەواوەتیی گەلەکەمان بوو، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە ئاگاداری ئەو سیاسەتەی دوژمنان بوون، بە ئیرادەیەکی نائاسایی لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و ئەو سیاسەتەیان تێکشکاند. لەم قۆناعەى ئەم شەڕە قورسەدا هەڤاڵانمان بۆتان، دەنیز و عەگید بە گیانی خۆیان گەلەکەمان و دەستکەوتەکانیان پاراست و لە دژی دوژمن تا دوا هەناسەیان شەڕیان کرد و لە بە بەرخودانی قارەمانانەدا شەهید بوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە تێکۆشانی هەڤاڵە قارەمانەکانمان بەهێزتر و گەورەتر و زیاتر بکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: بۆتان قەلقەلی

ناو و پاشناو: سەرکان یالچین تاش

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ئایتەن - فەیروز

کات و شوێنی شەهیدبوون: شوباتی ٢٠١٦ / زاپ

*******

نازناو: دەنیز رێیا راست

ناو و پاشناو: عەلی یاشار

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: فاتمە - رەحمی

کات و شوێنی شەهیدبوون: شوباتی ٢٠١٦ / زاپ

*******

نازناو: عەگید ئامەد

ناو و پاشناو: فرات ساڤوور

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: مریەم - یڵماز

کات و شوێنی شەهیدبوون: شوباتی ٢٠١٦ / زاپ

هەڤاڵانمان بۆتان، دەنیز و عەگید نمونەی بەرخۆدانی ئاپۆیی بوون و بە قارەمانی لە مێژووی بەرخۆدانی گەلەکەماندا جێگەی شکۆمەندیان بۆ خۆیان دروستکرد. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هیژای هەڤاڵانمان بۆتان و دەنیز و عەگید و لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".

ژ.ت