هەپەگە: لە ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران چالاکیی کاریگەر ئەنجامدرا و ٣ داگیرکەر کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاڤاشین چالاکیی کاریگەر ئەنجامدرا و بە لانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەرسزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاڤاشین چالاکیی کاریگەر ئەنجامدرا و بە لانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەرسزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) زانیاریی لەسەر چالاکیی گەریلاکان لە ئاڤاشین و هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە.
راگەیاندراوەکەی هەپەگە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى زاپ؛
ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانمان لە قەڵای بەدەوێ لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر سەنگەری بۆمبهاوێژی داگیرکەران و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران و چەکێکی بۆمبهاوێژ و سەنگەرەکەش تێکشکێنران. دوای ئەو چالاکییە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی کوژراوەکانی لە ناوچەکە دوورخستەوە.
ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی شەهید جومالی چۆروم ئەنجامدرا، کە بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهیدبوو و هەروەها بۆ تۆڵەی شەهیدانی وەرخەل-یش بوو.
لە ١١ی تشرینی یەکەم فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر ١٧:١٠ بۆ ١٧:٤٠ ناوچەی چیای ڕەش-یان لە ناوچەی زاپ بۆردوومان کرد.
لە ١١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٢٣:٥٠ فڕۆکەی جەنگی دەوروبەری دۆڵی هەڤا جومعە-یان لە ناوچەی گۆڵکای مەتینا بۆردومان کرد.
لە ١١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ ببۆ ٢٣:٥٠ فڕۆکەی جەنگی دەوروبەری چەمی لۆلان-یان لە ناوچەى خواکورک و ناوچەی سنین بۆردومان کرد.
ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ بۆ ٢١:٠٠ کۆپتەر جموجوڵی بەسەر ناوچەی قاشورای مەتینا هەبوو. لە هەمان کاتژمێردا ناوچەکانی گردی مۆزەلا بە کۆپتەری هێرشبەر و تۆپی ئۆبوس و هاوەن لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بۆردومان کران.
لە ١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٢٣:٥٠ کۆپتەر بەسەر مەرڤانۆسی ناوچەی ئاڤاشین و تابووری عەرەبەکان و ناوچەی بانیستا سوڕانەوە. ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەم و کاتژمێر ١٦:٥٥ دا ناوچەی وەرخەل بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا".
ژ.ت