هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە حەفتانین شەهید بوون و رایگەیاند، "جارێکیتر بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان بە سەرکەوتن و سەرفیرازی تاجدار دەکەین".

ناوەندی راگەیاندن و چامەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکی لەبارەی ئەو ٤ گەریلایە بڵاوکردەوە، کە لە حەفتانین شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١دا هاوڕێیانمان دیجلە، ئامارگی، شاهین و عەگید لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە نزیک گوندی گرێگۆهێی حەفتانین شەهید بوون. هەر ٤ هەڤاڵمان بەرخۆدانیان لە ئەسمەر، زەریا، بارگرانی فەرماندە ئەفسانەیی بەرخۆدانی جەنگی حەفتانین وەرگرتبوو، بۆ ئەوەى ئەو بەرخودانە بە سەرکەوتن و سەرفیرازی تاجداری بکەن و دوژمن لە حەفتانین دەربکەن، رەنج و تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجامدا. ئێمە بە ڕێزەوە یادی هەر ٤ هەڤاڵەکەمان دەکەینەوە".

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکانمان:

نازناو: دیجلە فرات

ناو و پاشناو: مەهتاب ئۆزدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: رحا

ناوی دایک و باوک: ئایهان - ئەدهەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ / حەفتانین

****

نازناو: ئامارگی جودی

ناو و پاشناو: نەسرین ئیبراهیم

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

ناوی دایک و باوک: خولوت - ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ / حەفتانین

****

نازناو: شاهین ئامید

ناو و پاشناو: عەبدولواسیف ماڤی نەهیر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: یوکسەل – فەرمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ / حەفتانین

****

نازناو: عەگید بەرخودان

ناو و پاشناو: ڕایف بارچین

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: حەلیمە - عیزەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ / حەفتانین

ژ.ت