هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هەپەگە رایگەیاند، گەریلا ئەمراهـ یڵدزەر (دەوران گلیداغ) ٤ی نیسان لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی بۆردوماندا هاوڕێمان دەوران گلیداغ شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەوران گلیداغ

ناو و پاشناو: ئەمراهـ یڵدزەر

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: زەینەب و بەسری

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٤ی نیسانی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

هاوڕێکانمان دەوران لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لە بازید لەدایکبوو. بە خۆشەویستی بۆ وڵات و هەستی وڵاتپارێزی قۆڵی خەڵکی سەرهەدی قاڕەمان گەورە بوو. هەر کە گەورە بوو راستی گەل و وڵاتی ناسی ئازاری گەلی کوردی لە دڵی خۆیدا هەست پێکرد و ئەمەش کاریگەری لەسەر هاوڕێکەمان دەوران دروست کرد. لەسەر ئەم بناغەیە دەستی بە گەڕان کرد و بڕیاریدا کە لە کاری شۆڕشگێریدا زیاتر چالاک ببێت و بە بەشداری لە تەڤگەری گەنجاندا کرد. شەش ساڵ بێوەستان کاری گەنجانی کرد، وەک گەنجێکی کوردی بەشەرەف ئەرکی پێشەنگایەتی جێبەجێکرد. دەوڵەتی داگیرکەری تورک ویستی رێپێوانی ئازادی هاوڕێکەمان دەوران ئاستەنگ بکات. بۆیەش دەستگیری کرد و ساڵێک و نیو لە زینداندا مایەوە. بەڵام هاوڕێکەمان دەوران لە زینداندا خۆی پەروەردە کرد و بڕیاریکی گەورەیدا. هەروەه چۆن خەیاڵێکی هەموو گەنجێکی کوردی بەشەرەفە، ئەویش رووی لە چیاکانی کوردستان کرد و بووە گەریلای ئازادی کوردستان.

هاوڕێکان دەوران بە داواکاریەکیگەورەوە بەشداری لەکاری گەریلادا کرد و زوو بەرەو پێشەوە چوو،  بووە خاوەن ئەزمونێکی پراکتیکی و بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەشداری لە چالاکیەکاندا کرد. کاتێک کە فاشیزمی داعش هێرشی کردە سەر گەلی ئێزدی لە شەنگال و ویستی قڕیان بکات، چووە شەنگال، لەدژی چەتە فاشیستەکان تێکۆشانێکی بەهێزی بەڕێوەبرد، لەگەڵ ئەوەی زۆر جار بریندار بوو، لە شەڕ دوور نەکەوتەوە. دوای ئەوەی هێزەکانی گەریلامان لە ساڵی ٢٠١٨دا بریاریاندا لە شەنگال بکشێنەوە، هاوڕێمان دەوران لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە خەبات کرد. بۆ ئەوەی ئەزمونەکانی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی لەسەر هێڵی گەریلای سەردەمی نوێ خۆی پەروەردە بکات و خۆی بۆ پراکتیکی بەهێز ئامادە بکات، ماوەیەک لە ئەکادیمی پەروەردەی بینی. دوای پەروەردە هەموو ئەرکەکانی بە داواکاریەکی گەورە و خاکیبوون جێبەجێ کرد و بە بەهێزی بەشداری لە کاردا کرد. ٤ی نیسانی ٢٠٢١ کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو، لە بۆردوماندا شەهید بوو.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ شەهیدەکەان و هەموو خەڵکی سەرحەد و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنی دڵسۆزی خۆمان بۆ ئامانجی شەهیدان دووبارە دەکەینەوە."

ف.ق