هەپەگە: سەلماندیان کوردی ئازاد سەر بۆ داگیرکەری دانانەوێت

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دوژمن، بە بەرخۆدانێکی ئەفسانەیی و بە هۆشمەندی جێبەجێکردنی ئەرکە مێژووییەکان، جارێکی دیکە سەلماندیانەوە، کە کوردانی ئازاد سەر بۆ داگیرکەری ناچەمێنن".

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دوژمن، بە بەرخۆدانێکی ئەفسانەیی و بە هۆشمەندی جێبەجێکردنی ئەرکە مێژووییەکان، جارێکی دیکە سەلماندیانەوە، کە کوردانی ئازاد سەر بۆ داگیرکەری ناچەمێنن".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە:

"فەرماندە فیداییەکانمان هاوڕێیان مزگین و ڕوومەت، لە سەرەتای هێرشی داگیرکارییەوە بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە گەورە و بەهێز لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک دا. ئەوەیان سەلماند، بەرخۆدانی زاپ لەسەر هێڵی فیدایی دەبێت، چونکە تا دوا هەناسەیان بڕوایان بەوە هەبوو، کە هێرشەکانی دوژمن بەو هەموو تەکنیک و ئامرازانەوە تەنها بە فیدایی بوون تێکدەشکێنرێت و لەسەر ئەو بنەمایە بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخودان و بەرەنگاری دەکرێت. هاوڕێیانمان مزگین و ڕومەت، کە بە ئیرادەی بەهێزی ئاپۆییەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون، لە مێژووی گەلەکەماندا وەک فەرماندە و سیمبولی بەرخۆدانی زاپ جێگە و پێگەیان گرتووە و هەمیشە یادیان بە زیندویی رادەگیرێت".

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدەکان بەو شێوەیەیە:

نازناو: مزگین ڕۆناهی

ناو و پاشناو: حەلیمە ئەفەنداک

شوێنی لە دایکبوون: ماکو

ناوی دایک و باوک: چنار - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

......

***********

نازناو: ڕوومەت ئامەد

ناو و پاشناو: نەجدەت مەحمود ساڵح

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: شەمسی - مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

هاوڕێیانمان مزگین و شەرەف جارێکی دیکە سەلماندیان، کە کوردی ئازاد بە بەرخۆدانی ئەفسانەیی و بە هۆشمەندیی تێگەیشتن لە جێبەجێکردنی ئەرکە مێژووییەکان لە بەرامبەر داگیرکەریدا سەر دانانەوێنن. لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی  هەڤاڵانمان و سەرەخۆشی لە هەموو نیشتمانپەروەران و ڵاوتپارێزانی کوردستان دەکەین" .

ژ.ت