هەپەگە یادی فەرماندە فیداییەکانی ئامەدی کردەوە

لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، هەپەگە یادی ٣ گەریلای فیدایی لە ناوچەى ئامەدی باکووری کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین  یاد و بیریان بکەینە هۆکاری گەورەکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دەربارەی ٣ گەریلای شەهید ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ لە ناوچەی شەهیدی سەرخۆبوون لە ئامەد، لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا فەرماندە هێژا و  بەهادارەکانمان نومان، ئەرهان و دەلیل شەهید بوون.

 ئەم فەرماندە فیدایانەمان ساڵانێکی زۆر لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان دا خەباتیان کردووە، بە ژیانیان هەڤاڵێتی دڵسۆزانەیان بۆ ئازادیی گەلەکەمان تێدەکۆشان و بەوەش بوونە ئەو بەهایانە، کە دەبێت ئێمە و هەڤاڵان و گەلەکەمان ئەوان بە نموونە بزانین.

 ئێمە وەک هەڤاڵەکانیان ڕایدەگەیەنین، ئێمە بە سوودوەرگرتن لە تێکۆشانیان لەگەڵ ئەوان دا ژیاوین و پێکەوە لە دژی داگیرکاری شەڕمان کردووە، بۆیە ئێمە بەڵێن دەدەین یاد و بیری ئەوان دەکەینە هۆکارێک بۆ بەهێزترکردنی تێکۆشان و هەمیشە یادیان بە بەرزی و بە زیندویی ڕادەگرین.

 لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادی فەرماندە فیداییەکانمان نومان، ئەرهان و دەلیل دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژا و ئازیان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: نومان باتمان

ناو و پاشناو: هێژار چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: نەفیسە - محەمەد عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ / ئامەد

****

نازناو: ئەرهان دۆغان

ناو و پاشناو: ئیسحاق ئۆزچاکتوو

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک و باوک: میاسەر - حوسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ / ئامەد

*

****

نازناو: دەلیل سیپان

ناو و پاشناو: قادر کایا

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: فەریزمەلەک - سەعید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ / ئامەد

ژ.ت