هەپەگە: ئەو سەرکەوتنەی کە شەهیدانی حەفتانین رادەستی ئێمەیان کرد، بە تەئکیدی دەگاتە ئامانج

هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد لە لە حەفتانین شەهید بوون و وتی، "هاوڕێکانمان جگە لە بەهێزکردنی بەرخۆدانی هیچ پێوانەیەکیان قبوڵ نەکرد. بەڵێن دەدەین کە ئەو سەرکەوتنەی کە شەهیدانی حەفتانین رادەستی ئێمەیان کرد، بە تەئکیدی دەگاتە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٦ گەریلا کە لە حەفتانین شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:-

"٧ی تەموزی ٢٠٢١ لە نزیک گوندی کێستە، بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڕێکانمان ئارژین، سۆزدا، بەرژین، ئاسۆ، کورتای و قەندیل شەهید بوون. هەر ٦ هاوڕێمان پێشەنگایەتیان لە جەنگی حەفتانیندا کرد، لە بەرانبەر داگیرکەری دوژمن لەسەر حەفتانین ڕۆڵێکی گرنگیان بینی و گورزی گەورەیان لە دوژماندا. هاوڕێکانمان لەدژی داگیرکەری جگە لە پێوانەی بەرخۆدان هیچ شتێکی دیکەیان قبوڵ نەکەرد. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئەو بەرخۆدانەی بۆ ئێمەیان بەجێ هێشت فراوانتر دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارژین جزیری

ناو و پاشناو: فاتیمە تورک

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

باوک و دایک: ساحیە و حەمید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تەموزی ٢٠٢١ / حەفتانین

*

ناسناو: سۆزدا ڤۆرین

ناو و پاشناو: نور کزل

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

باوک و دایک: جەمیلە – محەمەد ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تەموزی ٢٠٢١ / حەفتانین

 

*

ناسناو: بەرژین زەندا

ناو و پاشناو: ئایشە دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

باوک و دایک: زیانا و محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تەموزی ٢٠٢١ / حەفتانین

 

*

ناسناو: ئاسۆ زاگرۆس

ناو و پاشناو: مەلیک ئاڵتن

شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ

باوک و دایک: ئیرەم – محەمەد رەئوف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تەموزی ٢٠٢١ / حەفتانین

*

ناسناو: کورتای بێستون

ناو و پاشناو: محەمەد سوبحانی

شوێنی لەدایکبوون: کامیاران

باوک و دایک: ڤیدا و وەحید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تەموزی ٢٠٢١ / حەفتانین

*

ناسناو: قەندیل زاپ

ناو و پاشناو: شەڕڤان ئیبراهیم مەهدی

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

باوک و دایک: سەلڤە و ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تەموزی ٢٠٢١ / حەفتانین

 

*

ئارژین جزیری

 

سۆزدا ڤۆرین

 

بەرژین زەندا

 

ئاسۆ زاگرۆس

کورتای بێستون

 

قەندیل زاپ

 

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدەکانی لە نێو ریزەکانی هەپەگە و تەڤگەری ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها وتی، "هاوڕێکانمان ئارژین، سۆزدا، بەرژین، ئاسۆ، کورتای و قەندیل بە هەڵویستی پێوانەیی خۆیان لە نێو ژیاندا، بە بەشداریەکی بوێر و فیداکارانە لە گۆڕەپانی شەڕ، بوون بە داستانی ئازادی. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی هاوڕێمانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ئەو سەرکەوتنەی کە شەهیدانی حەفتانین رادەستی ئێمەیان کرد، بە تەئکیدی دەگاتە ئامانج."

ف.ق