هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران: ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە!
هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چەند شارێک شەرمەزارکرا و گوترا: "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە"، لە چالاکییەکاندا داواکرا دەستبەجێ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت.
هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چەند شارێک شەرمەزارکرا و گوترا: "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە"، لە چالاکییەکاندا داواکرا دەستبەجێ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت.
هێرشی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
گەلی باکووری کوردستان دژی هێرشەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان.
ئێلح
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد تەژەئا، لەبەردەم بینای دەبەپەی ئێلح ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێح سۆنگول کۆرکماز ڕایگەیاند سیاسەتی هێرش دژی کورد هەیە، جەختی کردەوە پێویستە تێکۆشان مەزن بکرێت.
هاوسەرۆکی دەبەپەی ئێلح ڕەسول چەتین ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی خوێندەوە، ڕایگەیاند دەیانەوێت ئیدارەیەکی دیموکراتیک لە سوریا دابمەزرێت، مافی هەموو گەل و باوەڕەکان لە دەستوورێکی دیموکراتیک مسۆگەر بکرێت.
چەتین داوای کرد ئیدارەی تورکیا لەگەڵ کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشتی و گفتوگۆ بکات نەوەک شەڕ و پێکدادان، گوتی: "پێویستە لەبری سیاسەتی عەسکەرتارییەت، پرۆسەی ئاشتی و دانوستان دەست پێ بکات. لەم چوارچێوەیەدا، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و کۆبوونەوە دەست پێ بکات".
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.
ئامەد
کۆمیسیۆنی مافەکانی منداڵانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) دەربارەی هێرشەکان و پێشێلکردنی مافی منداڵان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، چەتەکان بە ئاشکرا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مافی ژیان پێشێل دەکەن، بەتایبەت مافی منداڵان.
ئاماژە بەوە کراوە لە هێرشەکانی سەر عەین عیسا و کۆبانێ بەزۆریی ژن و منداڵان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا داواکراوە شەڕ و پێکدادانەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێت و مافی منداڵان لە سوریا پارێزراو بێت.
جولەمێرگ
ڕێکخستنی دەم پارتی جولەمێرگ دژی هێرشەکان لە ناوەندی شارەکە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. چەندین کەس ئامادەبوون، درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە" بەرزکرایەوە. هاوسەرۆکی دەم پارتی جولەمێرگ قادر شاهین ڕایگەیاند پێویستە هەمووان ڕۆژئاوا بپارێزن، گوتی: "لە هەر هەلومەرجێکدا پێویستە هەموو کەسێک ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا نیشان بدات".
پاشان بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" تا بەردەم بینای دەم پارتی ڕێپێوان کرا.
گەڤەر
ڕێکخستنی دەم پارتی و دەبەپەی ناوچەی گەڤەر ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، پێش ڕاگەیاندراوەکە چەندین کەس لە بینای دەم پارتی ناوچەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" ڕێپێوانیان کرد. جەماوەر لەبەردەم ناوەندێکی کارگەکانی شارەکە کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، هاوسەرۆکی دەم پارتی گەڤەر ئەرجان سەڤمەز گوتی، ئامانج لەم هێرشانە لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردە.
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.
ئیدر
ڕێکخستنی دەبەپە و دەم پارتی ئیدر و تەژەئا لەبەردەم بینای دەبەپە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. زۆر کەس بەشداربوون و پانکارتی "نا بۆ شەڕ و داگیرکاری، ئاشتی لە ئێستەدا" هەڵگیرا.
ئەندامی تەژەئا نەزیفە چارکلی گوتی: "ئامانج لە هێرشەکان لەناوبردنی مۆدێلی ژیانی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و شۆڕشی ژنانە. پاراستنی هەموو گەلان بەردەوام دەبێت، بەتایبەت گەلی کورد و گەلانی ڕۆژئاوا".