هێرشەکە دژی 'ماڵی ڕێبەرتی' شەرمەزار کرا

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی 'ماڵی ڕێبەرتی' شەرمەزار کرا.

لە گوندی ئەلپەلووری نزیک لە کۆبانێی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا فڕۆکەیەکی چاودێری دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو ماڵەی بۆردومان کرد کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەیەک لێی ماوەتەوە.

پەیەدە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد.

ئەحمەد شێخۆ ئەندامی پەیەدە راگەیەنراوەکەی خوێندەوە و وتی، "٤٠ ساڵ لەمەوبەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەم ماڵەدا بوو. ئەمە یەکەم هێرش نییە کە لەدژی بەها مەعنەویەکانمان ئەنجام دەدرێت. هێرشەکانی سەر بەڕێوەبەری خۆسەر یاسایی نین. هەروەک چۆن لەدژی قەرەچۆخ، حەلنجێ و شەهبا کۆمەڵکوژی ئەنجامدراون، ئێستاش لە عەین عیسا، شەهبا و تەل تەمر هێرش ئەنجام دەدرێن. هێرشەکانی سەر ئەم ماڵە چارەسەری دۆزی کورد دژوارتر دەکات.

لە هەمانکاتدا هێرش دەکرێتە سەر گۆڕستانی شەهیدەکانمان. هێرشەکانی دژی هەڕێمە مەعنەویەکان و مێژووییەکان، هێرشی دژی بەهای گەلن. بەم هێرشانە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات هەموو رۆژێک دووبارە دەکەنەوە. بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە، ناتوانن ئیرادەی رێبەرتیمان بشکێنن. ئێمە وەک پەیەدە هێرشەکان شەرمەزار دەکەین."

ف.ق