هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر
ئەمشەو بە موشەک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و دەوترێت هێرشەکە کۆنسوڵگەری ئەمەریکا و بارەگای هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکە کردوەتە ئامانج.
ئەمشەو بە موشەک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و دەوترێت هێرشەکە کۆنسوڵگەری ئەمەریکا و بارەگای هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکە کردوەتە ئامانج.
دەرەنگانی ئەمشەو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیستران و تەقینەوەکانیش ئاگری گەورەیان لێکەوتەوە.
هەواڵە سەرەتاییەکان لە هەولێرەوە لە هێرشەکەدا کۆنسوڵگەری گشتی ئەمەریکاو بارەگای هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و نزیک فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی شارەکە کراوەتە ئامانج.
تا ئێستا زیانە گیانی و ماددیەکانی هێرشەکە بەتەواوەتی دیار نین. بەڵام دەنگۆی بەسوکی برینداربوونی چەند هاوڵاتییەکە لە ئارادایە. لای خۆیشیەوە دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی هەرێمەکەی ڕاگەیاندوە: هێرشە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە. ئەمەو بە هۆی ئەوەی ئەو شوێنانەی هێرش کراوەتە سەریان لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکا و پۆلیس و ئاساییشی هەرێم دەورپێچ کراون، نازانرێت زیانە ماددییەکانی هێرشەکە لە چ ئاستێکدایە.
تا ئەم ساتانە هیچ تاقم و لایەن و کەسێک بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
هـ.هـ