هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران نەوید کۆنەپۆشی ژینگەپارێزیان لە مەریون دەستگیرکرد

هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێران لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەوید کۆنەپۆشی ژیگەپارێزی چالاکی ئەنجوومەنی سەوزی چیایان دەستگیرکرد.

بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکانی رژێمی دوێنێ یەکشەممە هەوڵیانداوە نەوید کۆنەپۆشی چالاکوانی ژینگەپارێزی مەریوان دەستگیر بکەن، بەڵام کاتێک نەوید لە ماڵ نەبووە و بۆیان دەستگیر نەکراوە، برایەکی ئەو ژینگەپارێزەیان دەستگیرکردوە و رایانگەیاندووە، تاوەکو نەوید خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکات، براکەى ئازاد ناکەن.

نەوید لە دوای ئاگادارکردنەوەى لە هەوڵی دەستگیرکردنی دەڕوات بۆ ناوەندە ئەمنییەکان و دەستگیری دەکەن و تا ئێستا هیچ هەواڵێکی روون لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستگیرکردنەکەیەوە نازانرێت.

نەوید کۆنەپۆشی تەمەنی ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی رەشەدێی شاری مەریوانە. ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە.  چەندین ساڵە کاری ژینگەپارێزی دەکات و خۆبەخشانە بەشداریی لە کوژاندنەوەى سەدان ئاگری دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەریدا کردووە.

ژ.ت