جەزیرە؛ لەچوارچێوەی قڕكردنی سیاسیدا ١٠ منداڵ دەستبەسەركران

لەچوارچێوەی قڕكردنی سیاسی و لەناوبردنی گەلی كورد و دامەزراوە دیموكراتیەكانیدا لەجەزیرە، دە منداڵ دەستبەسەركران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی جەزیرەی سەربەشەرناخ لەئۆپەراسیۆنی قڕكردنی سیاسیدا، پۆلیسی تورك هەڵیكۆتایە سەر ماڵان و دە كەسیان دەستبەسەركرد.

لەهەڵكۆتانە سەر ماڵاندا ئەم كەسانە؛ یو ئۆ"١٦"ساڵی، یو تی یو"١٥"ساڵی و حەوت كە ناوەكانیان تا ئێستاكە پشتڕاست نەكراونەتەوە دەستبەسەركراون.

بەگوێرەی زانیاریەكان، بەبانگەشەی ئەوەی كە گوایا بەردبارانیان كردوە، ئەو كەسانە دەستبەسەركراون و ئەوانیان بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی جەزیرە گۆاستووەتەوە.

ف.ق