كازمی شاندێك ره‌وانه‌ی شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌كات
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی بڕیاریدا شاندێكی باڵای سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه بكات كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كۆمه‌ڵكوژی تێداكردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی بڕیاریدا شاندێكی باڵای سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه بكات كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كۆمه‌ڵكوژی تێداكردووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق به راگه‌یه‌نراوێك باسی له‌وه‌كردبوو كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی بڕیاریداوه كه شاندێكی باڵای سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌وانه‌ی شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له زاخۆ بكات. له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا ٩ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه شانده‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، سكرتێری تایبه‌تی كازمی و فه‌رمانده‌ی هێزی پاسه‌وانی سنوور پێكدێت. ئه‌و شانده لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌كات و دواتر سه‌ردانی برینداران ده‌كات.
هـ . ب