KCDK-E: بەشداری بایکۆت بکەن و نەبن بە هاوبەشی ڕشتنی خوێنی کورد

KCDK-E: بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نەبن بە هاوبەشی ڕشتنی خوێنی کورد.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان – ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە ، KCDK-E ) ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی بایکۆتی کاڵای تورکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانیدا لەدژی گەلی کورد هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.

هەروەها باسی ئەوەشکرا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە داعشەکانی ماڵ و موڵکی کوردان تاڵان دەکات. تورکیا زۆربەی ئابۆری خۆی بۆ شەڕ سەرف دەکات. هەموو سەرچاوە ئابۆری و سیاسەیەکانی بەکاردەهێنێت و کۆمەڵکوژی و قڕکردنی پێدەکات."

"بە کەلوپەلی تورکی خوێنی کورد دەڕێژن"

لە ڕاگەیەنراوەکەدا KCDK-E ئەوەی خستەڕوو، یەکێک لە ئابۆریەکانی تورکیا فرۆشتنی کەلوپەلی تورکی لە دەرەوەی وڵات و گەشتیاریە. بە ملیۆنا یۆرۆی کە بەو رێگەیە دەستیان دەکەوێت، بۆ ڕژاندنی خوێنی کورد بەکاردەهێنرێت. ئاشکرایە سەرچاوەی شەڕی دژی کورد و قڕکردن و کۆمەڵکوژی کوردەکان کەلوپەلەکانیانە لە دەرەوەی وڵات و گەشتیاریە. لەبەرئەوە بایکۆتکردنی کەلوپەلی خواردن و جلوبەرگ و گەشتیاری تورک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی یە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەروەها جگە لە کورد بانگ لە دۆستانی گەلی کورد، دیموکرات و پارێزەرانی ئاشتی، ژینگەپارێز، فێمینیست، چەپەکان، ڕۆشنبیران و هۆنەرمەندان کرا، بەشداری لە کەمپینی بایکۆت بکەن.

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، پێویستە هەر کورد و دۆستێکی کورد باش بزانێت، یەک قروش کە دەچێتە تورکیا، دەبێتە گولەیەک و بەرامبەر گەلی کورد دەتەقێنرێت و کوردی پێ کۆمەڵکوژ دەکرێت."

ف.ق