'خاکوورک بەهەشتی گەریلایە'

گەریلای یەژاستار ڕۆژ ئارگەش ئەوەی خستەڕوو کە خاکوورک بۆ گەریلاهەرێمێکی بەهەشتە و وتی: " واهەست دەکەم کە لە خاکوورک سەرلە نوێ لەدایک بوومەتەوە. لەسەرئەم خاکە کەسایەتی خۆم ناسی، من خۆم ناسی."

چیا بەهەشتی سەر عەردە. بە هەبوونی مرۆڤایەتی هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوام گەڕان بە دوای ژیاندا هەبووە. ژیان بە هەبوونی چیاوە خۆشە. زۆریش بۆ ئەو ئاستەنگیە مەزنانەی کە دەر دەکەوێت، چیا بۆ مرۆڤایەتی بەردەوام شوێنێکی ئارام و پاراستنە. هەموو داگیرکەر و زاڵمەکان لە لووتکەی بەرزی چیا، دارستانە چرەکانی، ئاوە قووڵەکان نوقم بوونە.

ژیانی ئازاد بەردەوام لە ئامێزی چیادا پێکهاتووە. بۆ شەڕڤانانی کوردستانیش، چیای واتای هەبوونە. گەریلای یەژاستار ڕۆژ ئارگەش دەربارەی خاکوورک یەکێک لە چیاکانی کوردستان دەلێت: " خاکوورک بەهەشتی گەریلایە. خاکوورک بۆ گەریلا وەک دایکە. دایکێک چۆن منداڵەکەی خۆی دەپارێزێت و دەیخاتە ئامێزی خۆی، پێشی دەخات، خواکورکیش بەم شێوەیە گەریلا پێش دەخات."

' لە چیای خاکوورک کەسایەتی خۆمم ناسی'

چیا بۆ هەموو گەلە هەژارەکان شوێنێکی هەرە زێدە ئارامە.  هەرچەندە دەڤەرەکانی خاکوورک بەساڵانە بووەتە مەیدانی شەڕ، ئێمە لە نرخاندنەکانی گەریلا تێدەگەین کە بووەتە یەکێک لەو شوێنانەی کە گەریلا هەرە زۆر خۆی تێدا ناسیوە، بەواتا بووە. ڕۆژ ئارگەش لەسەر کاتێک کە لە خاکوورک ماوەتەوە هەستی خۆی بەم شیوەیە دێنێتە سەر زمان،" یەکەم شوێن کە لێی ماومەتەوە هەرێمی خاکوورک بوو، هەربۆیە پێوەندییەکی ڕۆحیم هەیە،. چۆن مرۆڤ لەو شوێنەی کە لەدایک دەبێت. من لەم جۆغرافیا هەستم بە کەسایەتی خۆم کرد، من خۆم ناسی."

خاکوورک بۆ گەریلا شوێنی پاراستنە. هەر دار و بەردێکی گەریلا دەپارێزیت، لە کوێ بمێنیتەوە تۆ دەپارێزیت.  کاتێک مرۆڤ سەیری مێژوو دەکات گەلێک کەس هاتوون، دەرباز بوون. یەکێک لەوانە ئەسکەندەری مەزنە. کاتێک لەخاکوورک دەرباز بوو، بە ئێرەی وتبوو بەهەشت، بەراستی بۆ گەریلا خاکوورک بەهەشتە. بۆچی گەریلا ئەوەندە بەم خاکە گرێدراوە؟ بۆ ئەوەی لە میژوو هەتا ئەمڕۆ، ئاسەوەرای مێژوو لە خاکوورک هەیە، مرۆڤ بە دار و بەرد و ئەشکەوتەکانیدا دەزانیت. مرۆڤ هەست دەکات کە مرۆڤایەتی لەم شوێنگەلەدا ژیانی کردووە. ئێمە بەهۆی ئەوەی کە لەگەل ژینگەدا ژیان دەکەین، ئەوەی کە زۆرتر لە مێژوو تێدەگات گەریلایە."

' واری بەرخۆدان'

لە شەڕەکاندا هەندێک شوێن هەیە کە جارەنووسی گەلیک شت دەگۆرێت. لەو کاتەدا تۆ بڕیاردەدەی کە ببێتە چی. گەریلا ڕۆژ ئارگەش دەربارەی ئەو قارەمانیەتییانەی کە لە خاکوورک کراوە وتی: "  ماوەیەک درێژ لە خاکوورک ماوم. لە زۆربەی شوێنەکانی خاکوورک گەریلایەتیم کردووە، چێژێکی گەورە دەدات بە مرۆڤ. ئەوەندەی کە شوینی مێژوویە، بەهەزاران هەڤالی ئێمە لێرەدا رەنجیان داوە و شەهید بوونە، قارەمانیەتی ئەوان هەیە. چۆن هاوڕێ بێریتان لە دژی خیانەت بە قارەمانی شەڕی کرد  و چووە ڕیزی نەمران، لە خاکوورک بەهەزاران هاورێی ژن و پیاو ئێمە وەک بێریتان چوونەتە ریزی نەمرانەوە. بە ژیان، هاوڕێیەتی، تووڕەیی لە دژی دوژمن بوونە پێشەنگی سەردەم. هاورێ بێریتان بووە رێبازی فیدایی. ئەوەی کە دەکەویتە سەر شانی ئێمە ئەوەیە کە بتوانین لایەقی قارەمانیەتی ئەوان بین و تۆڵەیان لە داگیرکەر بسینینەوە."

ک-ش