هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به بۆنه‌ی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، " به ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورده‌وه، ئێمه كۆمه‌ڵكوژیی رژێمی عێراق- به‌عس له ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ له هه‌ڵه‌بجه به گازی كیمیایی كرد شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ئه‌و مرۆڤانه‌مان كه له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ژیانیان له‌ده‌ستدا به بیریان ده‌هێنینه‌وه. گه‌لی كورد هه‌رگیز كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه له‌یاد ناكات و لێپێچینه‌وه‌ی لێده‌كات".
كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه كه كۆمه‌ڵكوژی هه‌ره قورس و بێ به‌زه‌ییانه‌یه له دژی مرۆڤایه‌تی، پارچه‌یه‌كه له هێرشه پاكتاوكارییه‌كان له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، " دوای ئه‌وه‌ی كوردستان دابه‌ش كرا، هێزه داگیركه‌ره‌كان له دژی گه‌لی كورد ده‌ستیان به هێرش كرد. هێزه داگیركه‌ره‌كان بۆ له‌ناوبردنی كوردان له دژیان كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجامدا. كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه به‌و ئامانجه ئه‌نجامدرا. رژێمی عێراق- به‌عس له هه‌ڵه‌بجه گازی كیمیایی به‌كارهێنا و به هه‌زاران كوردی كوشت. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه كه له دژی گه‌لی كورد به هه‌ستێكی سته‌مكارانه و ناجوامێرانه ئه‌نجامدرا، له‌لایه‌ن كوردانه‌وه له بیرناكرێت.
'به‌رپرسیارانی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه، هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارین'
كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه به به‌رچاوی ته‌واوی جیهانه‌وه ئه‌نجامدرا. به‌ڵام كه‌س دژی نه‌وه‌ستایه‌وه. ئه‌گه‌ر جیهان ناڕه‌زایه‌تی نیشان بدایه، به‌رامبه‌ری بوه‌ستایه‌وه ئه‌و كاته رژێمی عێراق- به‌عس نه‌یده‌توانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی به‌و جۆره بكات. هه‌ر خۆیشی ئه‌وانه‌ی چه‌كی كیمیاییان دا به ئیداره‌ی سه‌ددام، هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارین. هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری چه‌كیان دا به سه‌ددام و ئه‌ویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێنا، شه‌ڕیان پێكرد. چه‌كی كیمیایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن هێزه هه‌ژمۆنخوازه سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه درا به رژێمی عێراق- به‌عس و ئیداره‌ی سه‌ددامیش له دژی كوردان له هه‌ڵه‌بجه به‌و چه‌كانه كۆمه‌ڵكوژی كرد. هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری هاوكاری تاوانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م چه‌كی كیمیاییان دایه رژێمی عێراق- به‌عس و هه‌م ئه‌و كاته‌ی له هه‌ڵه‌بجه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنرا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. هه‌ر بۆیه به‌رپرسیاری راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارین. ئه‌وانه‌ی كوردستانیشیان دابه‌شكرد هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بوون. هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌نجامدا. هه‌ر بۆیه نه‌ك هه‌ر له كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه به‌رپرسیارن، هاوكاری هه‌موو ئه‌و تاوانان و كۆمهڵكوژیانهشن كه له دژی كوردان ئه‌نجام دراون.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان و كۆلۆنیالیستهكانیش گه‌لی كوردیان له ئاستێكی به‌و جۆره‌دا بینی كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌توانن ئۆپراسیۆن و كۆمه‌ڵكوژی له دژی گه‌لی كورد بكه‌ن. به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا كرد. ئۆپراسیۆن و كۆمه‌ڵكوژی نه‌مان كه داگیركه‌ران له دژی گه‌لی كورد نه‌یكه‌ین. هیچ ده‌وڵه‌تێكی جیهان به‌رامبه‌ری نه‌وه‌ستایه‌وه، ده‌نگیان لێوه‌نه‌هات. هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئێستاش هه‌مان مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به چه‌ك پشتگیری له ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری چه‌ك و ته‌كنیكی هه‌ره پێشكه‌وتوو ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و باش دزانن كه ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و چه‌كانه له دژی كورد به‌كارده‌هێنێت. به‌و جۆره هاوكاری و به‌شداری له پاكتاو و كۆمه‌ڵكوژی له دژی كوردان ده‌كه‌ن. له ناو ئه‌و چه‌كانه‌ی راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرێن چه‌كی كیمیاییش هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له دژی هێزه‌كانی ئازادی و گه‌له‌كه‌مان ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه به‌كارده‌هێنێت. ده‌وڵه‌تی تورك به‌تایبه‌تی له وه‌رخه‌لێ، زه‌ندۆرا، مام ره‌شۆ و شاخه‌سور له دژی گه‌ریلا ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه‌ی به‌كارهێنا. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك له كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌دا بینرا ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بێده‌نگ ده‌بن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌یه. به‌كارهێنان له لایه‌ك، هێشتنه‌وه و هه‌ڵگرتنی چه‌كی كیمیاییش قه‌ده‌غه‌یه. به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه كورد بێت هیچ یاسایه‌ك جێبه‌جێ ناكرێت.
راستترین هه‌ڵوێست و خاوه‌نداری له هه‌ڵه‌بجه وه‌ستانه‌وه‌یه له دژی ده‌وڵه‌تی تورك كه چه‌كی كیمیایی به كارده‌هێنێت. گه‌لی كورد به دڵنیاییه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌دات. لێپێچینه‌وه‌ی مێژوویی كۆتایی نه‌هاتووه. بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد به سه‌رخستنی تێكۆشانی ئازادی گه‌وره‌ترین لێپێچینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌كات.
كۆمه‌ڵكوژی بایه‌زیدیش شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
ئێمه كۆمه‌ڵكوژی بایه‌زید له ١٦ی ئاداری ١٩٧٨ كه له دژی گه‌نجانی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ ئه‌نجامدرا و حه‌وت شۆڕشگێڕ كوژران شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه لێپێچینه‌وه له‌و هێرش و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی گه‌لان، سۆسیالیست، هێزه دیموكراتیكه شۆڕشگێڕه‌كان كردویوویهتی، ئه‌نجام ده‌درێت. به به‌هێزكردنی تێكۆشانی هاوبه‌ش و یه‌كێتی گه‌لان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ئه‌وه‌ش پێكدێت. به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد له‌و بڕوایه‌داین كه له دژی فاشیزم هه‌موو كه‌س یه‌كێتی خۆیان به‌هێزتر بكه‌ن و له دژی كۆمه‌ڵكوژی لێپێچینه‌وه‌ی مێژوویی بكه‌ن".
هـ . ب