کۆمیتەی کوردستانی نەبەدەهە بە فیشەکی هەوایی پێشوازی لە ١٤ی تەمموز کرد

کۆمیتەی کوردستانی نەبەدەهە بۆ یادکردنەوەی ٣٩مین ساڵیادی بەرخۆدانی رۆژووی مردن ١٤ی تەمموز چالاکیە ئەنجامدا.

کۆمیتەی کوردستان نەبەدەژە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "لە ٩ی تەمموزدا لە گەڕەکی کوچاری ئامەد ئەندامانمان بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز رێپێوانێکیان بە فیشەکی هەوایی ئەنجامداوە و راگەیەنراوێکی نووسراویان بەسەر گەلدا بڵاوکردەوە. ئەندامانمان بە دروشم کۆتاییان بە رێپیوانەکە هێنا.

بەرخۆدێرانی زیندانەکانی ١٤ی تەمموز کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عەلی چیچەک و ئاکیف یڵماز بە هەزاران بەرخۆدێری رۆژووی مردن، ئاگری شۆرشی یەکگرتوویان گوڕ کرد.

ئێمە وەک کۆمیتەی کوردستان نەبەدەهە کوردستان ١٤ی تەمموز پیرۆز دەکەین. ناوی شەهیدەکان لە =لای دۆستەکانمان دەبێتە متمانە و لەلای دوژمنیش دەبێتە ترس.

عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە سەرەتادا زیندانیانی وڵاتپارێز لە لەدژی گۆشەگیری، زوڵم و فشارەکان بە رۆحی ١٤ی تەمموز بەرخۆدان دەکەن. ئێمەش بە شۆرشگێری فیدایی، خاوەنداری لە هەڵوێستی فیداییان دەکەین. ئێمە بە چالاکیەکان فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی بەدەست دەهێنین."

ف.ق