کوردستانیان لە ئەروپا بۆ هەدەپە ڕژانە نێو شەقامەکان

لە پاریس، رێنیس و دوسلدۆرف کوردستان و دۆستەکانیان بۆ پشتگیری هەدەپە ڕژانە نێو شەقامەکان و وتیان "ڕێگە بە داختسنی هەدەپە نادەین"

پاریس

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی یەکێتی هێزەکانی دیموکراتی ئەوروپا (ADGB)، دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە دروشمی رێگە بە داخستنی هەدەپە مەدەن، ئێمە پێکەوە فاشیزم تێکدەشکێنین' رێپێوانێک رێکخرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ناوچەی ریپبلیک کۆبوونەوە و دۆڤیزی'ئێمە ڕێگە بە دهەدەپە هەدەپە نادەین، ئێمە لە تورکیا فاشیزم تێکدەشکێنیان بەرز کردەوە.

جەماوەرەکە بەرەو ناوچەی ستالینگراد رێپێوانی ئەنجامدا و دروشمیان بۆ پشتیوانی هەدەپە و دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە وتەوە. لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوەکانی CDK-F بڵاوکرانەوە.

لە ناوچەی ستالینگراد گردبونەوەیەک ئەنجامدرا. لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکانی هەدەپە پەیامی پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار بۆ چالاکییەکانی ١٨ی ئەیلول خوێندرایەوە.

کەمال کارانفیڵ هەروەها لەسەر ناوی (ئادەگەبە) قسەی کرد. کارانفیڵ وتی:"هەدەپە حزب نییە بۆ هەڵبژاردن، حزبی تەندەر نییە، هەدەپە حزبێکی ئازادی و دادپەروەرییە. ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە هەدەپە."

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات

ڕێنیس

لە شاری ڕێنیسی فەرەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی هێرشەکانی داگیرکەری دژی دەوڵەتی تورک، دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دژی هێرشەکانی سەر هەدەپە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.

گردبونەوەکە بە رێزگرتن لە ثلاس دو کۆلۆمب دەستیپێکرد و لە دژی هەڕەشەی دەستگیرکردن و هێرشەکانی سەر هەدەپە و سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، نامیلکە خوێنرایەوە. لە نامیلکەکەدا هاتووە، کە بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکان و کەیسی دەستگیرکردنی هەدەپە بەشێکن لە سیاسەتی گۆشەگیری.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیان و گەریلاکان کرا و پاشان جەماوەر بە دروشمەکانی 'بمرێ خیانەتی پەدەکە، بژی بەرخۆدانی گەریلا' و 'ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان' ڕێپێوان ئەنجامدرا.

دوسلدۆرف

لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکییەک لەدژی داخستنی هەدەپە بە پێشەنگایەتیی یەکێتی هێزە دیموکراتییەکان لە ئەوروپا ڕێکخرا. چالاکییەکە لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەر دەستی پێکرد.

لافیتەی "ئێمە هەدەپەین" و "هەدەپە داناخرێت" بەرزکرایەوە و چالاکوانان نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە درێژەی رێپێوانەکەدا هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هاندرا و داوای کرد کە ئەڵمانیا پشتگیری دەوڵەتی تورک نەکات.

ف.ق