كەژار: شەهیدانی گوڵان پێشەنگی بەرخۆدان و سەركەوتنن
كەژار لە ڕاگەیاندراوێكدا یادی شەهیدانی مانگی گوڵانی کردەوە، بانگەوازی لەكۆمەڵگە بەگشتی و بەتایبەتی ژنان دەكات، هەموو گۆڕەپانەكانی ژیان بكەنە گۆڕەپانی تێكۆشان و بەرخۆدان و پشتیوانی پێشەنگەكانیان بن.
كەژار لە ڕاگەیاندراوێكدا یادی شەهیدانی مانگی گوڵانی کردەوە، بانگەوازی لەكۆمەڵگە بەگشتی و بەتایبەتی ژنان دەكات، هەموو گۆڕەپانەكانی ژیان بكەنە گۆڕەپانی تێكۆشان و بەرخۆدان و پشتیوانی پێشەنگەكانیان بن.
كۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان "كەژار" بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی شیرین عەلەم هولی و هەڤاڵانی لەمانگی گۆڵانی ساڵی ٢٠١٠دا لەزیندانی ئەوینی تاران لەلایەن رژێمی داگیركەری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی كەژاردا هاتووە؛ لە دوازەهەمین ساڵیادی شەهادەتی تێكۆشەران و پێشەنگانی ئازادیخوازی گەلەكەمان، شیرین عەلەم هولی، فەرزاد كەمانگەر، فەرهاد وەكیلی و عەلی حەیدەریان یادی هەموو شەهیدانی مانگی گۆڵان بەرێز و حۆرمەتەوە دەكاتەوە و رژێمی داگیركەری ئیسلامی ئێران بەتوندی ریسوا و شەرمەزار دەكات.
كەژار رایگەیاندوە؛ تێكۆشان و بەرخۆدانی هەڤاڵانمان بە ورەیەكی شۆڕشگێڕییەوە نیشانیاندا. ئێمە وەكو هاوڕێبازانی ئەوان بەو ورە و هەیەجان و بەرزبوونەی روحی شۆڕشگێڕییەوە بەرەو بەتێكۆشان و ئاستی تێكۆشانمان بەرزتر دەكەینەوە و ئەو كاروانە بەرەو سەركەوتن دەبەین. تێكۆشانی ئازادیخوازی مانگی گۆڵان بۆ ئازادیخوازان و بەتایبەتی بۆ گەلی كورد بەپتەوترین تێكۆشان دژ بەفاشیزم، داگیركەری و سیاسەتی كۆمەڵكۆژی دژ بەگەلی كورد وەرچەرخاوە. بەدەیان كەس لە پێشەنگانی گەل لەم مانگەدا گەیشتوونەتە كاروانی نەمران و شەهید بوون. شۆڕشگێڕانی ئینتەرناسیونالیست، سۆسیالیست و كورد بەو ورە فیداییەی لەم مانگە كە بەخۆێن ئاودراوە و بە پێشەنگایەتی و ئاڵاهەڵگرانی ژیانی ئازاد پەیوەست بوونە. هەر لەدەنیز گەزمیشەوە بگرە تا حەقی قەرار، ئیبراهیم كایپاكایا، محەمەد قەرەسۆنگور، لەیلا قاسم، هۆزان مزگین و دەیان شەهیدی گەورە بە تێكۆشەرانی راستەقینە گرێیان خواردگە. ئەم شەهیدانە دەسكەوتگەلێكی گەورەیان بۆ گەلەكەمان ئافراندوە. بەگەلە رەنجكێشاوەكەمان ژیانێكی نوێیان بەخشی. ئەم تێكۆشەرانە بەتێكۆشان و تێڕوانینی پتەوی خۆیان، كەلتوری بەرخۆدان و ورەی سەركەوتنیان لەنێو گەلدا ئافراند.
لەبەشێكی تری ڕاگەیاندراوەكەی كەژاردا هاتووە؛ ئەم كەلتوری بەرخۆدانە لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەكەسایەتی شەهیدانی مانگی گۆڵاندا، گەورەترین زەبری لەرژێمی پەت و سێدارە و فاشیستی ئێران وەشاند. پێشەنگانی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەبەرامبەر بەهەر جۆرە ئەشكەنجە، زۆڵم و ئێشێک بەرخۆدانیان كردوە و بە ورەیەكی فیداییانە و فیداكاری، كەلتوری بەرخۆدانیان ژیاندەوە و بوونەتە سیمبۆلی ژیانی ئازاد. مانگی گۆڵان بوو بەمانگی قارەمانیەتی، بەرخۆدان و شەهیدانی ئاڵاهەڵگری تێكۆشان لە چیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەر لە ماكۆوە تا ورمێ، جوانڕۆ، قەندیل و داڵاهوو، زیندان و هەموو شارەكان و هەموو گۆڕەپانەكانیان بەگۆڕەپانی تێكۆشان و بەرخۆدان وەرچەرخاندووە.
لەبەردەوامیدا كەژار راشیدەگەیەنێت؛ یەكێك لەو تێكۆشەرانەی بەرخۆدان، هەڤاڵمان شیرین عەلەم هولی بوو، كە بەو ورەیەی لە كەلتوری بەرخۆدان وەریگرتبوو هیچ كات تەسلیم نابێت و پەیوەست بوو بەپێشەنگانی وەكو لەیلا قاسم، سارا، بێریتان و زیلانەوە و بووە پێشەنگی ژنان. شیرین عەلەم هولی زوڵم و ستەمی پیاوانی قەبوڵ نەكرد و بە ورەی شۆڕشگێڕیی خۆی لە دژی زیهنیەتێك، كە دەستدرێژی كردوەتە سەر وڵات و خاكەكەی راوەستایەوە. شیرین بەبەشداربوونی لەشۆڕشدا گەورەترین وەڵامی بەو زیهنیەتەی پیاوی دەسەڵاتدار دایەوە، كە هەبوونی ژنان ئینكار دەكات.
كەژار ئاماژە بەبەرخۆدانی زەینەب جەلالیان لە زیندانەكانی رژێمی داگیركەری ئێران دەكات و دەڵێت:"تێكۆشانی زەینەب جەلالیان بەردەوامی ئەو كەلتورەی بەرخۆدانە كە شیرین و هەڤاڵانی چاندیان و بڵاویان كردەوە. زەینەب جەلالیان ماوەی پانزدە ساڵە لە بەرامبەر رژێمی داگیركەر بەرخۆدانێكی بێ وێنە دەكات، بەم بۆنەوە تێكۆشانی زەینەب گەورەترین ترس و دڵەڕاۆكێ خستووەتە دڵ رژێمەوە و بۆ ئەوەش بەهەموو شێوەیەك ئەشكەنجەی دەروونی و فیزیكی زەینەب دەدرێت. زەینەب جەلالیان یەكەم ژنە لە ئاستی ئێراندا سزای هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە و لەهەموو مافە ئیسنانیەكان بێ بەشكراوە.
كەژار لەڕاگەیاندراوەكەیدا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، كە بەدرێژایی مێژوو هیچ هێزێكی دەسەڵاتخواز و دیكتاتۆر نەیتوانیووە رێگە لە تێكۆشان بۆ ئازادی بگرێت و نەیتوانیوە هێزی گەل بنبخات و ئەوە هێزی بەرێكخستن بووی گەلە، كە دەتوانێت هەموو هێزە داگیركەرەكان شكست پێ بهێنێت. بەرخۆدان و تێكۆشانی رەوای ژنان و گەل، دەتوانێت كۆتایی بە زیهنیەتی لەسێدارەدانی رژێمی دیكتاتۆر بهێنێت.
ژ.ت