لە باشیک هێزە داگیرکەرەکانی تورک کرانە ئامانج
لە شارۆچکەی باشیکی باشوری کوردستان بە چەند موشەکێک هێرش کرایە سەر سەربازگەی هێزە داگیرکەرەکانی تورک و بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێت: هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
لە شارۆچکەی باشیکی باشوری کوردستان بە چەند موشەکێک هێرش کرایە سەر سەربازگەی هێزە داگیرکەرەکانی تورک و بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێت: هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
ئەمشەو یەک شەممە، لە شارۆچکەی باشیکی باشوری کوردستان لە دژی سەربازگەی هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی تورک هێرشێک ئەنجامدرا.
لەوبارەوە ذەنون یوسف، بەڕێوەبەری شارۆچکەی باشیک، بە ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز-ی ڕاگەیاندوە: کاتژمێر ٨:٤٠ خولەکی شەو بەکاتی هەرێمەکە، پێنج تا حەوت موشەک لە نزیکی دەڤەری شەڵالاتی شاری موسڵەوە ئاڕاستەی سەربازگەکە کراون.
بەڕێوەبەرەکە ئاشکرای کردوە: سەربازگەکە کە کراوەتە ئامانج دەکەوێتە نێوان شارۆچکەکانی باشیک و زێلکانە.
ناوبراو وتویەتی: گوایا موشکەکان وەبەر چۆڵەوانیەکانی دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوون و زیانی گیانیانی و مادییان بە هێزە داگیرکەرەکان نەگەیاندوە.
هەر بە گوێرەی ڕۆژنیوز، سهرچاوهیهكی ئهمنی عێراقی له پارێزگای نهینهوا رایگهیاندوە، ئهمشهو دوو مووشهك ئاراستهی سهربازگەیەکی ڕژێمی تورک له نزیک شارۆچکەی زهلكان كراون کە لە جۆری كاتیۆشا بوون و له نزیك سهربازگهکە كهوتوونهته خوارهوه و لەبارەی زیانهكانی ئهو مووشهكانهوه هیچ زانیارییهك ئاشکرا نەکراوە.
تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیاری هێرشەکەی سەر سەربازگەکەی ڕژێمی تورکی لە باشیک لە ئەستۆ نەگرتووە.
هـ.هـ