لە بلژیک یادی شەهیدی سەرکردە ڕێزان جاوید کرایەوە

لە شاری ئەنتوێرپن-ی وڵاتی بلژیک یادی شەهیدی سەرکردە ڕێزان جاوید و شەهیدان کەندڵ باز، دژوار جۆلەمێرگ و ڕۆژنامەوان وەدات حسێن کرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بارەگای کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئەنتوێرپن-ی وڵاتی بلژیک، بە مەراسیمێک یادی شەهیدی سەرکردە یوسف ڕەبانی ناسراو بە ڕێزان جاوید کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی بلژیک و شارەکانی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا و نوێنەرانی پارت و ڕێکخستنەکانی کوردستان ئامادەبوون.
هاوکات لە مەڕاییمەکەدا یادی شەهیدانی مانگی ئابیش کرایەوە لەوانە: سەفا قزڵکایا ناسراو کەنداڵ باز، یەڵماز ئەشان ناسراو بە دژوار جۆلەمێرگ و ڕۆژنامەوان وەدات حسێن بەرز ڕاگیرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهید ڕێزان جاوید و کەندڵ باز، دژوار جۆلەمێرگ و وەدات حسێن و سەرجەم شەهیدانی ئازدای دەستی پێکرد.
پاشان بەناوی سازی بنەماڵەی شەهیدان، دایە سوڵتان ئاخاوت.
دواتر، عەبدوڕەحمان حاجی ئەحمەدی بەناوی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک و ئازاد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ئاخاوت.
حاجی ئەحمەدی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە کەسایەتی و کاروانی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی کاریگەری ڕێزان جاوید لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیدا و وەک کەسایەتییەکی گەورە و ئەکادیمی و زاکۆیی بەناو کرد. حاجی ئەحمەد، بەشێکی قسەکانی بۆ بیرەوەری خۆی و شەهید ڕێزان جاید تەرخان کرد و لەو چوارچێوەیەدا چەندین بیرەوەری سەرنج ڕاکێشی گێڕایەوە. لە کۆتاییشدا عەبدوڕەحمان حاجی ئەحمەدی، هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کرد و بەراوردی کردەوە بە ڕابردووی و وتی: تا کوردستان ڕۆڵەی وەک ڕێزان جاوید و دایکانی بەهەڵوێست و قەندیل ئاسای وەک فاتمە ڕەبانی دایکی ڕێزان جاویدمان هەبن، زوو یان درەنگ سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان دەبێت.
پاشان شعرێکی شەهید قزڵکایا ناسراو کەندڵ باز خوێندرایەوە و بنەماڵەکەی قسەی کرد.
بەشوێنیدا برای ئادەم ئاشان برای شەهید یەڵماز ئەشان ناسراو بە دژوار جۆلەمێرگ وتەی پێشکەش کرد.
لە بەردەوامی وتەکاندا هەریەکە ئارتین زاهدی، بەناوی ڕێخکستنەکانی پژاک و ئیدریس خەلیل، بەناوی ڕێکخستەکانی ئەوروپای پەیەدە-وە وتەیان  پێشکەش کرد.
لە کۆتاییدا، مەراسیمەکە بە نیشاندانی دوو سینەفزیۆن لەسەر شەهید ڕێزان جاوید و کەندڵ باز و دژوار جۆلەمێرگ نیشاندران و مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشم بۆ شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان کۆتایی هات.

هـ.هـ