لە گەڤەر ٢ کەس کەسوکاری شەهیدن دەستگیرکران

لە گەڤەری جۆلەمێرگ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر دوو ماڵ و دوو کەسیان بە ناوەکانی رەمەزان و حەسەن چیتاک دەستگیرکرد.

لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمیرگ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی حەسەن و رەمەزان چیتاک و دەستگیرکران.

وێنەی حەسەن چیتاک کە چوەەتە سەر گۆڕی کچەکەی بە ناوی رەبیعە چیتاک کە لە رەقا شەهید بووە و رەمەزانیش چووەتە سەر گۆڕی کوڕەکەی بە ناوی بیلال چیتاک کە لە شەنگال شەهید بووە، وەک هۆکاری دەستگیرکردنیان پیشاندراوە.

هەردوو هاوڵاتیەکە بۆ فەرماندەیی جەندرمەی گەڤەڕ براون و سبەینێ دادگایی دەکرێن.

ف.ق