'پەدەکە خیانەتی لە وەسیەتی قازی محەمەد کردووە'

لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە)، پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و زۆر هاوڵاتی بەشداریان کرد.

سەرەتا پۆلیسی داگیرکەری تورک رێگەی نەدا چالاکیەکە ئەنجام بدرێت. لەگەڵ هەموو رێگریەکانیش چالاکوانان و سیاسەتمەداران لە بەردەم ناوەندی کاری زاگرۆس کۆبونەوە و پانکارتی ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت خاکمان بپارێزین. بژی شەڕی شکۆمەندی'یان بەرزکردەوە.

لە چالاکیەکەدا هەروەها پانکارتی ' بێدەنگی مرنە، کوردستان یەکە و پارچە نابێت، بژی بەرخۆدانی کورد، بمرێت خیانەت' بەرزکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە قسەی کرد رایگەیاند کە شەڕی ئێستا بۆ دوارۆژی گەلان نییە و وتی، " دەسەڵات هەموو دوارۆژی خۆی لەسەر دوژمنایەتی کورد و گەلانی دیکە بنیاتناوە. ئەم دەسەڵاتە بە سیاسەتی شەڕەوە بەندە. بۆ دەسەڵات سیاسەتی شەڕ، توندوتیژی و قڕکردن بەڕێوە دەبات. ئەم شەڕە هیچ خێرێکی بۆ گەلان تێدا نییە. تەئکید لەسەر سیاسەتی شەڕ و لەناوبردنی دەکەنەوە، بەڵام خۆیان لە لێواری لەناوچوون. باش دەزانین کە ئەم شەڕە بۆ پاراستنی کۆشکە. شەڕی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە. ئەم شەڕە، قەیرانی ئابوری کێشەی کورد قۆڵتر دەکاتەوە."

'بەم شێوەیە تورکیا زیانی بەردەکەوێت'

ئایدەنیز رایگەیاند کە دەسەڵاتی تورکیا هەموو کاتێک بە ڕێبازەکانی سەرنەکەوتووە و وتی، " باش دەزانین کە ئێدی ئەم دەسەڵاتە جگە لە شەڕ هیچ شتێکی دیکەی نییە. بەرخۆدانی گەلی کورد دژی شەڕ و تێکۆشان بۆ ئازادی و سیاسەتی دیموکراتی بەردەوام دەبێت. نە تەنها کورد، بەم شەرە تورکیاش زیانی بەردەکەوێت. پێویستە هەموومان بەم شەڕە بڵێین 'نا'. بەم شەڕە دوارۆژی تورکیا لەناودەبرێت. بۆیەش نە تەنها کورد، پێویستە هەموو گەلانی تورک شەڕ قبوڵ نەکەن و لەدژی بوەستنەوە."

'ئێمە سەرمان دانانەوێنین'

ئایدەنیز ئاماژەی بە سیاسەتی گۆشەگیری کرد و وتی، " ئەم سیاسەتەک، لە ئیمڕالی دەستیپێکرد. تاوەکو شەڕ و گۆشەگیری هەبێت، گۆشەگیری سەر تورکیاش زیاتر دەبێت. هۆکارە کێشەکان، شەڕ، قڕکردن و نەژادپەرستیە. پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەنگی بەرزبکاتەوە. دەسەڵات دەیەوێت بە هێرشی سەر کورد تەمەنی درێژ بکات. هێرشی سەر هەدەپە نمونەی ئەوەیە. حەدی کەس نییە هێرش بکاتە سەر سیاسەتمەدارە ژنەکان و کوردان و هەدەپە. کە شکست دەهێنن، هێرش دەکەن. بۆیەش ئێمە سەرمان دانانەوێنین."

'پەدەکە دەستکەوتی کورد پێشکەش دەکات'

ئایدەنیز ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورکیش کرد و وتی، " ئێمە لێرەوە داوا لە خەڵکی باشور دەکەین، پاراستنی دەستکەوتی کورد، ئەرکی هەموو کوردێکە. خانەوادەی بارزانی و پەدەکە پەیوەندیەکان بە تورکەوە هەیە و دەستکەوتەکانی کورد پێشکەش دەکەن. ئێمە ئەم هەڵوێستەی بارزانی شەرمەزار دەکەین. پێویستە دەست لەم هەڵوێستە بەردەن. ئێمە چارەسەریەک بێ خەڵکی شەنگال قبوڵ ناکەین. شەنگالیەکان چارەنوسیان دیاری دەکەن. ئێمە لەگەڵ ئەوانین. لەگەڵ هەموو تەکنیکەکانیان، لە شەڕدا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن. بێدەنگی دەوڵەتانیش هاوبەشی تاوانەکانە."

'پەدەکە خیانەتی لە وەسیەتی قازی محەمەد کردووە'

دواتر بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە قسەی کرد وتی، " ئەم شەڕە چارەنوسی ١٠٠ ساڵی دیکەی کورد و کوردستان دیاری دەکات. بۆیەش ئاکەپە و مەهەپە هێرش دەکەنە سەر چوار پارچەی کوردستان. هەوڵدانی قڕکردنی کورد و داگیرکەری خاک بەردەوامە. هێرشی دژی زوڵم و کەلتوری کورد بەردەوامە. لە هەر کوێک بێت، پێویستە ئێمەش لەدژی هێرشەکان بوەستینەوە. هیچ ئەنجامێکیان نەبووە. پێویستە کورد یەکبگرێت و پێکەوە بجووڵێتەوە. قازی محەمەد ٧٥ ساڵ لەمەوبەر وتی،' بۆ بەرژەوەندی و پارە گەلەکەتان نەفرۆشن. یەکبگرین و سەربکەون.' بەڵام پەدەکە ئەمڕۆ ئەو وەسیەتەی پێشێل کردووە. بەڵام گەلی کورد ئەو وەسیەتە جێبەجێ دەکات. هەڵوێستی گەل دوارۆژمان یەکلایی دەکاتەوە. بۆیەش پێویستە ئێدی گەلەکەمان لە باشوری بە پەدەکە بڵێت ئێدی بەسە."

چالاکی بە چەپلەلێدان و دروشم کۆتایی هات دواتر بۆ بەردەم باڵەخانەی هەدەپە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

ف.ق