لە هێرشێک دا لە جزیر سەرەک جاشێک بریندار بوو

لە ناوچەی جزیر لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بەهۆی چالاکییەکەوە سەرەک جاشێک بە ناوی ئەمین نێرگز بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون، شەوی ١٧ی تشرینی دووەم لە ناوچەی جزیر لە پارێزگای شرنەخ لە دژی سەرەک جاشێک بە ناوی ئەمین نێرگز چالاکییەک ئەنجامدرا.

سەرەک جاش ئەمین نێرگز لە گەڕەکی کۆناکی دروستکراو لەلایەن فەرمانگەى گەشەپێدانى خانوو (تۆکی – TOKÎ)  کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەى سەر دەکەوێت لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بۆمبی دەستیی هەڵدەدرێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە.

ئەمین نێرگز لە شوێنی ڕووداوەکە بریندار بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانەی حکومیی جزیر.

 لە دوای تەقینەوەکە زرێپۆشەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە سوڕانەوە بە ناوچەکەدا کرد.

 تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریی چالاکییەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

ژ.ت