لە کەلار هێرش لەبەرانبەر ئۆتۆمبێڵێک ئەنجامدرا و ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری کەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی باشوری کوردستان، هێرش لەبەرانبەر ئۆتۆمبێڵێک ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

راگەیەنرا کە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان، ئۆتۆمبێڵەکە لە گوندی بەرلوتی باکوری کەلار بۆردومانکراوە.

بەپێی زانیاریەکان ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.

نازانرێت هێرشەکە لەگەڵ کێ ئەنجامدراوە و بەرپرسە هەرێمیەکان هیچ زانیاریەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ف.ق